نەپەگە: گەریلا بە رۆحی فیداییەوە بەرەو ڕێگەی سەرکەوتن دەڕوات

فەرمانداریی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە - NPG)، پیرۆزبایی ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیران/١١ی جۆزەردان کرد و وتی: "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە باوەڕوە وبە رۆحی گیانفیدایی وەڵامی سەردەمی نوێ بدەنەوە و ڕێگەی سەرکەوتن مسۆگەربکەن."

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە - NPG)، بەبۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیران/١١ی جۆزەردانی ٢٠٠٤ راگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوی فەرماندەیی بەم شێوەیەیە:

هەڵمەتی ١ی حوزەیران لە تێکۆشانی ئێمەدا قۆناغێکی سەردەمی کردەوە

"پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەکەی ١٥ی شوبات/٢٦ی ڕێبەندانی ١٩٩٩ لە سەر  ڕێبەرئاپۆدا و لەسەرگەلی کوردستان و تەڤگەری ئازادیی کوردستان خوێندنەوەیەکی نوێی لەناوبردنی دانا، زانراوە کە لەدژی ئەوە، رێبەرئاپۆ بە رابوونێکی ستراتیژیک بە شێوەیەکی داهێنەرانە بە هەنگاوی تاکتیکی پیلانگێڕییەکەی پوچەڵ کردووەتەوە. لەسەرئەو بنەمایە، بۆ وەستاندنی شەڕ و گەشەکردنی چارەسەری دیموکراتیک، ٥ ساڵی بێ شەڕدروست بوونە و بەوەش گەلێک دەرفەت دروست کران، بەڵام دەوڵەتای داگیرکەری تورک لە جیاتی ئەوەی ئەودەرفەتانە بەکاربهێنێت، بە دەسەڵات گرتنە دەستی ئاکەپە هێڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کردوەتە پلانی ژیان، سیاسەتی لەناوبردنی لەسەرتەڤگەرەکەی ئێمە وسیاسەتەکانی قڕکردنەکان لەسەر گەلەکەمان بە سووربوون بەردەوامە دەکات. دوای ئەوەی چەندین دیالۆگ و پرۆژەی چارەسەریی کە رێبەر ئاپۆ و تەڤگەرەکەمان خستیە ڕوو، وەڵامێکیان نەدرایەوە، قۆناغێکی نوێ بە شێوەیەکی سرووشتی خۆی سەپاندووە. بەڵام بەربەستەکانی لەناوبردنی ناوخۆیی کە پوەندییەکەی بە هێلی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئاشکرا بووە، هەرچەندە کەمێک درەنگیش کەوتبێت، لە کۆبوونەوەی دەستەی گشتی دووەمی کۆنگرەی گەلدا بریار لەسەرهەنگاوی نوێ دراوە. لەسەرئەو بنەمایە هەنگاوی ١ی حوزەیران/١١ی جۆزەردانی ٢٠٠٤ لە خەباتی ئێمەدا سەردەمێکی کردەوە و رێگەی لە بەردەم گەشەپێدانێکی گرنگ کردوەتەوە.

سەرەتا هاوڕی ئەردال، عادل، نوودا و هەتا بە هاوڕێ خەبات هەتا دەلال، ئاتاکان، چەتین، ئازاد، ئارمانجا و دۆغان کە ئەو قۆناغە بە رەنج و هەوڵدانێکی مەزن دروست کران و بوونە پێشەنگی کردەیی و پراکتیکی و لەو قۆناغەدا بە قارەمانی شەهید بوون، هەموو شەهیدە پێشەنگەکانمان بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە، بەلێن دەخۆین کە یاردەوەرییەکانیان لە کاروانی رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد بهێنینە دی.

هەنگاوی ١ی حوزرەیران/١١ی جۆزەردان بووە تێچووی کۆمەڵگەیی بوونی پارادیگمای نوێ

وەک چۆن هەنگاوی ١٥ی ئاب بەناوبانگ لە دژی سیاسەتەکانی قرکردن، بووە بەربەست لەبەردەم لەناوبردن و بووە هۆی ژیانەوە، پرسی کوردی خستەڕوو رێگەی لە چارەسەریی کردەوە، هەنگاوی مێژوویی ١ی حوزەیرانیش، لە دژی هێڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، بۆ ئەوەی بیگۆڕێت بۆ سەر رێبەرێتی ئازاد، کوردستانی ئازاد، بووەتە یەکێک لە هەنگاوە هەر گرنگەکانی مێژووی خەباتمان. بە هەنگاوی نوێ بوونەوەی گەورەی رێبەر ئاپۆ و بە نوێ بوونەوەی ئایدیۆلۆژیا کە پارادیگمای دیموکراتیک ئیکۆلۆژی لەسەر شۆرشی ژن درووست بووە بە جۆشێکی مەزنەوە هەنگاوی ١ی حوزەیران بووەتە تێچووی کۆمەڵگە بوون. تەڤگەرەکەمان نە تەنها لە باکور، لە هەرچوار پارچەی کوردستان بووتە هێزێکی گەورەی کۆمەڵایەتی. بەو نوێ بوونەوە و بەهێزبوونەی پارادیگمای نوێی رێبەر ئاپۆ هێلی تێکۆشانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە کارەکتەرێکی گرنگ و هەروەها بە ئاستی نێوەنەتەوەیی لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست هەلبژاردەی مۆدێرنیتەی دیموکراتی خستەڕوو.

لەسەر بنەمای هێڵی پاراستنی چالاکی هەڵمەتی ١ی حوزەیران، تەڤگەرەکەمان لاواز نەبووە، بوەتە هێزێک کە گەورە دەبێت، هەڵدەستێتە سەر پێ و بۆ هەموو هەرێمە چەوساوەکانی دەوروبەردەبێتە هیوا. بەڵام گەل ئەوەی رێبەر ئاپۆ کە بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بە شێوەیەکی بەربڵاو لە نەورۆزی ٢٠١٣ بۆ رای گشتی ئاشکرای کرد، چارەسەریی پرسی کورد، چارەسەریییەکی بنەمایی لە پرسەکانی تورکیا و گەلانی هەرێمەکەی خستەڕوو، بۆ چارەسەریی بە ئاشتی ودیموکراتی گەورەی کردووە. داگیرکەری تورک کە بە شەڕ و توندوتیژی وەڵامی ئەوەی داوەتەوە و لەسەرسیاسەتی شەڕوەستاوە. بە دۆستایەتی ئاکەپە-مەهەپە، لەسەرئاستێکی بەرز بووە کلیلی فاشیست، بەو ڕێگەیەی کە گرتویانەتە بەر، بۆ گەلی کوردستان و تورکیا و هەرێمە کەوتونەتە ئاستێکی مەترسیدار.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە لە دژی مانەوەیەکی فاشیستی بە رێنمایی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل خەباتی گەش کرد،لە لایەک قوناغی بەرخۆدانی مێژووی گەشەپێداوە، ئامانجی بنەڕەتی ئەو شەڕە بوەتە سیستمی گۆشەگیریی رەها و ئەشکەنجەی دەروونی ئیمرالی. بە خۆڕاگری رێبەریی لەدژی ئەو سیستمەی ئیمرالی، بە بەرخۆدانی کە گەلەکەمان و دامەزراوە سیاسییەکانی خۆیان بە گەلەکەمان دەسپێرن، سیاسەتی قرکردنی رژێمی فاشیستی تورک کە بە پێشەنگایەتی ئەردۆغان جارێکی دیکە تێکشا.

گەریلا بە بڕیاری پتەوە کاروانی سەرفرازی سەردەمی نوێی پێکدێنیت

لەو رۆژانەدا کە پێشوازی لە ١٥ەمین ساڵوەگەری هەنگاوی ١ی حوزەیران دەکەین، چالاکییەکانی مانگرتن و رۆژوویی مردن لە بەندیخانەکاندا وەکو بەشێک لە هەنگاوی "گۆشەگیری لادەبەین، فاشیزم تێکدەشکێنین، کوردستان ئازاد دەکەین" گەشەی کردووە و لە وڵات و دەرەوەی وڵاتیش بوە خاوەن کارەکتەرێکی کۆمەڵایەتی و هەنگاوی بەدوژمن ناوە، نمونەی ئەوەش ئاشکرایە. بێگومان ئەوەی گەشەکردنەکانی ١٥ی سالی دوایی دەخاتەڕوو، رێگەی دەدات، دەست بە بەرخۆدان دەکات وهەنگاو بەهەنگاو برەو سەرکەوتن دەچێت، بڕیارداریی هەنگاوی ١ی حوزەیران، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بە زیادکردنی ئەو بریارەی خۆیان، بە رێنمایی خۆی لە نوێ دروستکردنی و رۆحی گیانفیدایی سەردەمی نوێ، بەو بڕیارەوە کە ببێتە وەڵام بۆ قۆناغەکە و کاروانی سەربەرزیی پێکدەهێنێت.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لەسەر ڕێبازی گیانفیدایی ئاپۆیی، ئەزموونێکی قووڵ، قووڵبوونێکی ئایدیۆلۆژی، لەوسەردەمە گرنگەی  مێژووی خەباتماندا بە ژینی نوێ بوونەوەیەکی گەورە، بە داهێنەریی و قووڵبوونی تاکتیک و تەکنیک دەتوانێت وەڵامی ئەو قۆناغە بداتەوە بە شێوازی گەریلایی کە پێویست دەکات، خۆڕاگریی کردووە و کە سالی ١٦یەمی قۆناغی ١ی حوزەیران بکاتە ساڵی گەورەی خەبات. گەریلاکانی ئازادی کوردستان، کە لە چوارچێوەی هەنگاوی "گۆشەگیری لادەبەین، فاشیزم تێکدەشکێنین، کوردستان ئازاد دەکەین" بە ئەرکی خۆیان هەستن، بە ورە و هێزێکی گەورەوە ١٥ەیەمین ساڵوەگەری هەنگاوی ١ی حوزەیران پیرۆز دەکەین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت و بە شێوەیەکی بەهێز دەربازی  سەردەمێکی نوێ دەبین.

لەسەر ئەو بنەمایە، ساڵوەگەری هەڵمەتی ١ی حوزەیران، لە هەموو گەلی خۆمان، لە دۆستان و هاوڕێیانمکان پیرۆز دەکەین، لە ساڵوەگەڕی ١٦ەمینی هەڵمەتی ١ی حوزەیراندا، سەرکەوتن بۆ هەموو شەڕڤانانی ئازادی دەخوازین کە ئەو کاروانە رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد بە بڕیارداریی پێکدەهێنن".

ک-ش