سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په به‌شداری كرد له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارتییه‌كه‌ی له شاری ڕوحا-ی باكووری كوردستان. ته‌مه‌للی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی به زمانی كوردی و توركی له گه‌ل كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه ئازاره‌كانی وه‌ڵات ڕۆژ به ڕۆژ قورس‌تر ده‌بن.
«گۆشه‌گیری هه‌بێت، جه‌ژن نییه»
ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و شارانه‌ی كه به قورسی ئازاره‌كان كاریگه‌ری لێ ده‌كه‌ن ڕوحایه. گوتیشی: «نه‌ده‌بوو قسه‌كردن له‌سه‌ر جه‌ژن به‌م شێوه‌یه بوایه. ده‌بوایه به شادی، خۆشی و هیوا بوایه. به‌ڵام له‌م جه‌ژنه‌دا وه‌ڵات گۆشه‌گیركراوه. هه‌تا گۆشه‌گیری هه‌ڵنه‌گیرێت، جه‌ژن به خێر و خۆشی پیرۆز ناكرێت. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی ده‌ستی پێكردووه، مرۆڤه‌كان له یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه و خراونه‌ته به‌رانبه‌ر یه‌كتر. پێویسته گۆشه‌گیری هه‌ڵگیرێت و عه‌بدوڵا ئۆجالان بتوانێت خانه‌واده و پارێزه‌ره‌كانی خۆی ببینێت.»
«ئاكه‌په مامه‌ڵه‌یه‌كی دوژمنانه ده‌كات»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په باسی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی دێرسمی كرد كه تا ئێستا به‌رده‌وامه و ده‌وڵه‌ت ئاگره‌كه دانامركێنێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له هه‌رێمه‌كانی دیكه ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه به كۆپته‌ر و فڕۆكه ده‌یكوژێننه‌وه.
سه‌زای ته‌مه‌للی گوتی: «وه‌زیر ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ شتێك ناكات. ئه‌مه بڕیارێكی سیاسییه. ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه به باجی ئێمه كڕیویانن، بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له هه‌رێمه‌كانی ئێمه بهكاریانناهێنن. پاسوور ده‌سووتێت، جوودی ده‌سووتێت، دێرسم ده‌سووتێت. به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی دوژمنانه، ئاگر له‌و ده‌ڤه‌رانه دانامركێننهوه. ئاشتی به كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری نێو ئێمه سه‌رده‌گرێت.»
s.m