هاوسەرۆکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سلێمانی هەڵبژێردران
دووه‌مین کۆنفڕانسی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له هەرێـمی سلێمانی، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له به‌شێكی كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئەنجوومەن و هاوسەرۆکانی هەرێمی سلێمانیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌ڵبژێردران.
دووه‌مین کۆنفڕانسی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له هەرێـمی سلێمانی، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له به‌شێكی كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئەنجوومەن و هاوسەرۆکانی هەرێمی سلێمانیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌ڵبژێردران.
ئەمڕۆ دووه‌مین كۆنفڕانسی هەرێمی سلێمانیی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد. لە دوای پێشكه‌ش كردنی گوته‌یه‌ك له لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌بدوڵا هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی، ڕاپۆرتی دوو ساڵی کار و خەبات خوێنرایەوە. دوای نێوەرۆش هەریەک لە شەهێن محه‌مه‌د و حاجی ئازاد وەک هاوسەرۆکانی نوێی تەڤگەری ئازادی له هه‌رێمی سلێمانی هەڵبژێردران. هەروەها هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێی ته‌ڤگه‌ر له سلێمانی ئه‌نجام درا و ١٩ کەس (١٣ پیاو و ٦ ژن) هه‌ڵبژێردران.
s.m