هاوڵاتییه‌كی بناری قەندیل له چه‌مدا خنكا
هاوڵاتییه‌كی بناری قه‌ندیل له گوندی ماره‌دوو كه‌وتنه نێو چه‌م و خنكا.
هاوڵاتییه‌كی بناری قه‌ندیل له گوندی ماره‌دوو كه‌وتنه نێو چه‌م و خنكا.
به‌یانیی ئەمڕۆ هاوڵاتییه‌كی بناری قه‌ندیل لە کاتێکدا بەدوای ئەسپەکەیدا گه‌ڕاوه، كه‌وتووه‌ته نێو چه‌می گوندی مارەدوو و خنكاوه.
ڕۆژ نیووز بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و هاوڵاتییه ناوی خدر پیرۆت-ە، تەمەنی ٦٥ ساڵانه و دانیشتووی گوندی دەرگەڵەی سه‌ر به ناحیه‌ی ژاراوە-یه له سنووری قەزای پشدەر. بەهۆی زۆربوونی ئاوی چه‌مه‌كه له ئه‌نجامی توانەوەی بەفری چییاکان، ناوبراو نه‌یتوانیوه خۆی ڕزگار بکات و خنکاوە.
دوێنێش هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری سلێمانی کە لەگەڵ ٤ هاوڕێی بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا ڕووی لە کوێستانی گوندەژۆری دەڤەری باڵەکایەتی کردبوو، کەوتە نێو چه‌م و گیانی لەدەست دا.
s.m