ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، گرتنه‌به‌ری ڕێبازه‌كانی شه‌ڕ و تووندوتیژی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هۆكاری قه‌یرانه‌كانی وه‌ڵاته. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی شه‌ڕ ده‌كات و قه‌یرانی وه‌ڵات قورس‌تر ده‌كات.
هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، «شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكوو وه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه بێ به‌ش ده‌كات له دواڕۆژێكی گه‌ش. شه‌ڕ سه‌رچاوه‌كانی وه‌ڵات وشك ده‌كات و ئاماری مردنی مرۆڤه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه.» هه‌ده‌په داوای له ده‌سه‌ڵات كرد ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاستبكاته‌وه و ڕایگه‌یاند، سیاسه‌ته شكستخواردووه‌كان له سووریا و به‌رده‌وامی كێشه‌ی كورد نیشانه‌ی به‌رچاوی ئه‌م ڕاستییه‌یه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، «سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستییه، ده‌سه‌ڵات ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌ی زیاد كردووه بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی كه له ساڵی ١٩٨٣-ه‌وه ده‌كرێن. هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له ڕێی سه‌رباز، فڕۆكه و كۆپته‌ری جه‌نگی به‌ر له هه‌موو شتێك دژی قانوونی نێوده‌وڵه‌تییه. پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی وه‌ڵاتێكی دراوسێیه. له هه‌مووشی گرنگتر هه‌وڵدانه بۆ قورستركردنی كێشه‌كان كه ده‌بنه هۆی ڕێگری له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.»
هه‌ده‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌تا ئێستا بۆ هه‌مان ئامانج لایه‌نی كه‌م ٣٠ ئۆپه‌راسیۆن كراون و هیچ كێشه‌یه‌كیشیان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه. جگه له وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی وه‌ڵات و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاماری مردنی مرۆڤه‌كان به كه‌ڵكی هیچ شتێكی دیكه نه‌هاتوون.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، «سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ده‌سه‌ڵات پێداگری له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌ڕ ده‌كات. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت، ده‌یه‌وێت ئایندهی خۆی له ڕێی شه‌ڕه‌وه مسۆگه‌ر بكات.» هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كورد به شه‌ڕ و هێرش ناكرێت، به‌ڵكوو به ئافراندنی بنه‌مای «ڕێككه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی»، گفتوگۆ و دانوستان ده‌كرێت.
s.m