پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕایده‌گه‌یه‌نێت له شاری شه‌مزینان و ناوچه‌ی باژێرگران-ی سه‌ر به شاری گه‌ڤه‌ر له پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان له پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا ساخته‌كاری و پێشێلكاری كراوه.
هه‌ده‌په «سكاڵای ئاوارته» ی له ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن تۆمار كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له شه‌مزینان هه‌ده‌په ٣ هه‌زار و ٣٠٣ ده‌نگ و ئاكه‌په‌ش ٣ هه‌زار و ٤٤٧ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. جیاوازیی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان ته‌نیا ١٥٤ ده‌نگه.
هه‌ده‌په ڕاشیگه‌یاند، له ناوچه‌ی باژێرگران-یش دۆخه‌كه به هه‌مان شێوه‌یه. به گوێره‌ی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان ئاكه‌په له‌و ناوچه‌یه ٩١٥ ده‌نگ و هه‌ده‌په‌ش ٨٣٨ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ده‌په داوای كردووه له شه‌مزینان و باژێرگران لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه. به گوته‌ی هه‌ده‌په ژماره‌ی ده‌نگده‌ران و لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران تێكناكهنهوه.
s.m