هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی بۆردومانی مه‌خموور و دهۆک ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر وارگه‌ی په‌نابه‌رانی مه‌خموور هاوڵاتییانی سیڤیلی كردووه‌ته ئامانج و ٢ كه‌س بریندار بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر وارگه‌ی په‌نابه‌رانی مه‌خموور هاوڵاتییانی سیڤیلی كردووه‌ته ئامانج و ٢ كه‌س بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر ناوچه سیڤیلنشینه‌كانی باشووری كوردستانی بۆردومان كردووه. له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كان له وارگه‌ی مه‌خموور ٢ كه‌س و له سنووری پارێزگه‌ی دهۆک ٣ كه‌سی سیڤیل بریندار بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
سوپای توركی داگیركه‌ر كاتژمێر ١٢:١٠ی شه‌وی ١٩ی ته‌مووزی ٢٠١٩\٢٨ی پووشپه‌ڕ بۆردومانی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی كرد له قه‌زای مه‌خموور. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌و شوێنانه‌ی بۆردومان كردووه كه هاوڵاتییانی سیڤیلی مه‌خمووری لێ ده‌ژین. له ئه‌نجامدا ٢ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون و زیانێكی زۆریش به باخ و باخچه‌ی گه‌ل گه‌یشتووه.
ئه‌م هێرشه‌ی دژبه گه‌لی مه‌خموور كه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ داعشی به‌ڵای هه‌موو مرۆڤایه‌تی كردووه و به‌رخۆدانی كردووه، هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ زیهنیه‌تی داعش نییه. ئه‌م گه‌له كه هێرشی داعشی تێك‌شكاند و ڕێگری له داگیركردنی باشووری كوردستان كرد، به‌ناوی هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌رخۆدانی كرد. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دژی ئه‌م هێرشانه‌ی دژبه گه‌لی مه‌خموور كه مه‌خموور و باشووری كوردستانیان له داگیركاریی داعش پاراست لێدوانێكی گونجاو نه‌ده‌ن، ئه‌وانیش تۆمه‌تبار ده‌بن. ئاسمانیی عێراق له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندایه و ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش له وارگه‌كه به‌رپرسن.
له كاتێكدا كه تێكۆشانی ئازادیی كوردستان له قۆناغێكی مێژووییدایه، هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په دوژمنایه‌تیی گه‌لی كورد ده‌كات و هێرشه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌ردانه پێشده‌خات. ئه‌م هێرشه‌ی دژبه گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی مه‌خموور كه به‌هۆی زوڵمی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئاواره بوون، جارێكی دیكه ڕووی ڕاستی ئه‌نجامده‌رانی پیشان دا. ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست كه له هیچ شوێنێك به‌هایه‌كی په‌یوه‌ست به كورد قبووڵ ناكات، به بیانووی جیاجیا نامه‌ردانه هێرش ده‌كات. ئه‌م هێرشه‌ی له دژی وارگه‌ی مه‌خموور ئه‌نجام دراوه، هێرشێكه بۆ شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی كورد. پێویسته هه‌موو كه‌س بزانێت كه تۆڵه له‌و زیهنیه‌ته ده‌كرێته‌وه كه هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌لی كورد. هیوای چاكبوونه‌وه بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌خوازین كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه نامه‌ردانه‌یه‌دا بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلی گوندنشینان كرانه ئامانج
ڕۆژی ١٨ی ته‌مووز\٢٧ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٧ و ١٨ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆردومانی گوندی سپینداره-ی سه‌ربه قه‌زای چه‌مانكه-ی پارێزگه‌ی دهۆک-یان كرد. دوو ئۆتۆمبێلی سیڤیل كرانه ئامانج و ٣ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون. له‌و ناوچه‌یه كه هیچ خه‌باتێكی سه‌ربازیی گه‌ریلاكانی ئێمه‌ی لێ نییه، ده‌وڵه‌تی تورک به ئه‌نقه‌ست هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج. هێزه‌كانی داگیركه‌ر به‌و هێرشانه ده‌یه‌وێت گه‌لی باشووری كوردستان له ڕێی ترساندنه‌وه ته‌سلیم بگرێت. هیوای چاكبوونه‌وه بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌خوازین كه له‌و هێرشه‌دا بریندار بوون. جارێكی دیكه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه تۆڵه له‌م زیهنیه‌ته فاشیسته ده‌كه‌ینه‌وه كه هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌لی سیڤیل.
s.m