هێزه‌كانی په‌ده‌كه ڕێگری له تیمی چرا تی ڤی ده‌كه‌ن
تیمێكی چرا تی ڤی كه ده‌یه‌ویست له شه‌نگال ڕووماڵی جه‌ژنی جه‌ما-ی ئێزدییه‌كان بكات، له لایه‌ن هێزه‌كانی په‌ده‌كه ڕێگرییان لێ كرا.
تیمێكی چرا تی ڤی كه ده‌یه‌ویست له شه‌نگال ڕووماڵی جه‌ژنی جه‌ما-ی ئێزدییه‌كان بكات، له لایه‌ن هێزه‌كانی په‌ده‌كه ڕێگرییان لێ كرا.
گه‌لی ئێزدی ماوه‌ی ٢ ڕۆژه له مه‌زارگه‌ی پیرۆزی شه‌رفه‌دین له شه‌نگال كۆده‌بنه‌وه و جه‌ژنی جه‌ما پیرۆز ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ چرا تی ڤی كه تاكه كه‌ناڵی ئێزدییه‌كانه ده‌یه‌ویست ڕووماڵی پیرۆزباییه‌كه بكات، به‌ڵام هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی قاسم شه‌شۆ دان، ڕێگرییان له تیمی كه‌ناڵه‌كه كرد و نه‌یانهێشت ڕووماڵی جه‌ژنی جه‌ما بكه‌ن.
هێزه‌كانی قاسم شه‌شۆ-ی سه‌ر به په‌ده‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی تیمی مێدیایی كه‌ناڵی ئاسمانیی چرا-دا گرت، به‌ڵام له دوای ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ناچار بوون كه‌لوپه‌له‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه.
ڕاگه‌یه‌نرا كه هێزه چه‌كداره‌كانی په‌ده‌كه كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی قاسم شهشۆن، ده‌یانه‌وێت مه‌زارگه‌ی پیرۆزی شه‌رفه‌دین-ی ئێزدییه‌كان بكه‌نه باره‌گه‌یه‌كی سه‌ربازی.
s.m