هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران كۆڵبه‌رێكی دیكه‌یان كوشت
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران له‌سه‌ر سنووری ناوچه‌ی چالدێران-ی سه‌ر به ئوورمیه كۆڵبه‌رێكیان به ناوی نیعمه‌ت شه‌هبازی حه‌یده‌ران كوشت.
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران له‌سه‌ر سنووری ناوچه‌ی چالدێران-ی سه‌ر به ئوورمیه كۆڵبه‌رێكیان به ناوی نیعمه‌ت شه‌هبازی حه‌یده‌ران كوشت.
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران شه‌وی ڕابردوو له سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باكووری كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر. له ئه‌نجامدا هێزه‌كانی ڕژێم له سنووری ناوچه‌ی چاڵدێران-ی سه‌ر به شاری ئوورمیه كۆڵبه‌رێكیان كوشت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی كۆڵبه‌ر نیووز، ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی كوژراوه ناوی نیعمه‌ت شه‌هبازی حه‌یده‌ران (ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵان)ه. حه‌یده‌ران خه‌ڵكی گوندی عیسا گولیكی سه‌ر به ناوچه‌ی چاڵدێرانه و باوكی ٢ منداڵه.
s.m