هێزه‌كانی گه‌ریلا له چه‌لێ و گه‌ڤه‌ر گورزیان له سه‌ربازانی توركیا دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له گه‌ڤه‌ر و چه‌لێ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر هێزه‌كانی گه‌ریلا چالاكییان ئه‌نجام داوه و لایه‌نی كه‌م سه‌ربازێك كوژراوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له گه‌ڤه‌ر و چه‌لێ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر هێزه‌كانی گه‌ریلا چالاكییان ئه‌نجام داوه و لایه‌نی كه‌م سه‌ربازێك كوژراوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له چه‌لێ و گه‌ڤه‌ر زانیاری دا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانیان به‌یانیی ٢٢ی ئاب\٣١ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٤:٣٠ له دژی سوپای توركیا له دۆڵی ده‌شتانێی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه، له ٢ قۆڵه‌وه له یه‌كینه‌كه‌ی سوپای توركیا دراوه و لایه‌نی كه‌م سه‌ربازێك كوژراوه.
هه‌په‌گه ده‌ستنیشانیشی كرد كه هێزه‌كانیان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا، هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٧:٥٠ له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ له یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركیایان داوه له‌سه‌ر گردی عه‌لی شێر. له‌و هێرشه‌شدا گورزی توند له سه‌نگه‌ر و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن دراوه، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
s.m