هێزەکانی گەریلا لە شەشدارا لە داگیرکەرانیاندا: سوپای تورک کوژراو و برینداری هەیە

گەریلاکانی هەپەگە لە یەکەیەکی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکیاندا کە بە نیاز بوون، لە ناوچەی شەشدارای سەر بە هەرێمی حەفتانین جێگیر ببن.

بە پێی زانیاریەکان ئەو چالاکیە کوژراو و برینداری سوپای تورکی لێکەوتووەتەوە.

سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٢:٠٠-١٣٠٠ لە دەوروبەری ناوچەی شەشدارای سەر بە هەرێمی حەفتانین هێزێکی سەربازی جێگیر کرد.

دوای هەستپێکردنی ئەو جموجوڵە سەربازییە، هێزی گەریلا لەو یەکە سەربازیەی سوپای تورکیدا و شەڕ و پێکدادان روویدا.

بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەنەتە بەر دەستمان، چەندین سەربازی سوپای تورک کوژراون و بریندار بوون. هاوکات باس لەوەش دەکرێت شەڕ و پێکدادانەکە تا ئێستاش بەردەوامە.

لە ئێستادا سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک گردی کۆردینە بە هاوەن و تۆپ، تۆپباران دەکات.

ز.ش