هێزەکانی گەریلا لە گردی کەچەڵ لە بارەگا و سەنگەرەکانی دوژمنیاندا

هێزەکانی گەریلا لە چوارجێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا لە گردی کەچەڵ لە سەنگەر و بارەگاکانی سوپای داگیرکەری تورکیاندا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین لە دوژمنیاندا

هەپەگە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ١ی ئایار کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک لە گردی کەچەڵ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە گورزێکی گەورە لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن دران، زانیاری لەبارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.

دوای چالاکیەکەدا کاتژمێر ١٧:٤٥ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک دەڤەری قەسرۆک، گەلیێ پساخا و گوندی پەراخیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

لە قلەبان و شەمزینان ئۆپەراسیۆن

٢٩ی نیسان کاتژمێر ٧:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری گەلیێ هێزل، گوندی مێهرێ، گوندی خۆزێ و گردی ڕزدێی سەر بە ناوچەی قلەبانی شڕنەخ دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئەو ئۆپەڕاسیۆنە ٣٠ نیسان کاتژمێر ١٥:٠٠ بێ ئەنجام کۆتایی پێهات.

١ی ئایار سەرلەبەیانی سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری گردی کۆردینەی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە هەمان ڕۆژ بێ ئەنجام کۆتایی هات.

هێرشی ئاسمانی

٢٨ی نیسان کاتژمێر ٠٨:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر دەڤەری گوندی شێخی ناوەندی شاروچکەی چەمانکێ سەر بە دهۆکیان لە باشووری کوردستان بۆردومان کردووە.

٣٠ نیسان کاتژمێر ١٩:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری کانیشکێی سەر بە هەرێمی زاپی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کردووە.

لە هێرشە ئاسمانیەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

ف.ق