هەپەگە: لە شرنەخ و ئاگری گەریلا چالاکی ئەنجامدا

هەپەگە ڕایگەیاند: لە شرنەخ و ئاگری گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار چالاکیان لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجام دایەوە و گورزی قورسیان لە دوژمن داوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕایگەیەندراوێکدا دەستنیشانی کردووە: لە شرنەخ و ئاگری گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار چالاکیان لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجام دایەوە و گورزی قورسیان لە دوژمن داوە و لەو بارەوە ئەم زانیاریانەی ئاشکرا کردوە:

"ڕۆژی 19ی شوبات سەعات14:00ی پاشنیوەڕۆ، لە دەڤەری کۆری چیای جودی سەر بە پارێزگەی شرنەخ، یەکینەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە دەڤەرەکەدا بە نهێنی خۆیان بەجێ کردبوو، لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە و ژنە گەریلاکانی یەپەژئاستارەوە کراونەتە ئامانج و گورزی زۆر قورسیان لێداون. بەڵام لە بارەی کوژراو و بریندارانی یەکینەکەی دوژمنەوە زانیاری ورد و تەواو بەدەست نەخراوە".

"ڕۆژی 19ی شوبات سەعات14:00ی پاشنیوەڕۆ، لە دەڤەرەکانی دەریێ وارا و ناڤسەری سەر بە چیای جودی، سوپای تورکیا بە هەلیکۆپەری جەنگی ژمارەیەک سەربازی زۆری دابەزاندوە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەست پێکردوە. بەڵام بێئەوەی ئەنجامێک بەدەست بخات لە دەرنگانی شەودا هێزەکانی کشاندووەتەوە".

"ڕۆژی 21ی شوبات سەعات14:30ی نیوی پاشنیوەڕۆ، لە سەر ڕێگای گوندی زۆرئاڤای سەر بە ناوچەی بایەزیدی پارێزگەی ئاگری، گەریلاکانی هەپەگە و ژنە گەریلاکانی یەپەژئاستار، ماشێنێکی زرێپۆشی هێزەکانی ڕژێمی تورکیایان کردووەتە ئامانج و گورزی سەختی لێدراوە. بەڵام لە سەبارەت بە زیانەکانی دوژمن زانیاری تەواو بەسست نەخراوە".
 
لە کۆتایی ڕگەیەندراوەکەیدا، هەپەگە ڕایدەگەیەنێت: "لە بارەی زیانەکانی دوژمن و وردەکاریەکانی چالاکییەکانی گەریلاکانیان، لە زووترین کاتدا ڕایگشتی ئاگادار دەکەنەوە".

هـ.هـ