هەپەگە: لە ناوچەی بارزان ٥ سەربازی تورکیا کوژران
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ناوچەی بارزان-ی باشووری کوردستان، ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ناوچەی بارزان-ی باشووری کوردستان، ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکی گەریلاکانی لە ناوچەی بارزان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی گەریلاکانمان لە گردی بەیرەقی سەربە ناوچەی بارزان-ی باشووری کوردستان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ٣ پێگەی هێزەکانی دوژمن تێکشکێندرا و ٥ سەربازی تورکیا کوژران.