ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، بە ڕاگەیەندراوێک ناسنامەی ٦ گەریلایانی ئاشکرا کرد، کە لە ۱۱ تەمووزی ئەمساڵدا بە بۆردمانی فڕۆکەی جەنگییەکانی تورکیاوە لە پارێزگای ئوسمانییەی شەهید کرا بوون و یەکێکیان خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
هەپەگە ڕایگەیاند: لە ۱۷ی ئابدا ڕامانگەیاند بوو، کە لە شاراپپناری پارێزگای ئوسمانیە، فڕۆکە جەنییەکانی سەر بە سوپای کۆماری تورکیا بۆردومانی دەستەیەک لە گەریلاکانمانیان کردوە و لەئەنجامی ئەوەش دا ٦ گەریلامان شەهید بوون و ناسنامەکانیانمان ڕاگەیاندبوون، بەڵام دوای پەیوەندیکردن و وەرگرتنی زانیاری سەرڕاستکردنەوە لە ناسنامەکانیاندا کراوە و بۆمان ڕوون بووەتەوە کە بەم شێوەیە:
شەڕڤان خەلۆ، ناسراو بە باران بەدران، لە دایکبووی عەفرین، ناوی دایک مەلەک، ناوی باوک ڕەشید، لە ۱۱ تەمووزی ۲۰۱۸ لە ئوسمانییە شەهیدبووە.
ڕێناس عەلی، ناسراو بە چەکدار سیپان، لە دایکبووی عەفرین، ناوی دایک عالیە، ناوی باوک موحەمەد، لە ۱۱ تەمووزی ۲۰۱۸ لە ئوسمانییە شەهیدبووە.
حەسەن ڤەیسی، ناسراو بە دەلیل چارچێلا، لە دایکبووی عەفرین،ناوی دایک نازێ، ناوی باوک فازل، لە ۱۱ تەمووزی ۲۰۱۸ لە ئوسمانییە شەهیدبووە.
جەمال حەسەن نەژاد، ناسراو بە سەنگەر پۆڵا، لە دایکبووی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناوی دایک توران، ناوی باوک حەسەن، لە ۱۱ تەمووزی ۲۰۱۸ لە ئوسمانییە شەهیدبووە
دەنیز دەلیل، ناسراو بە شیار ڕوستەم، لە دایکبووی موش، ناوی دایک ئاڵتون، ناوی باوک قارەمان، لە ۱۱ تەمووزی ۲۰۱۸ لە ئوسمانییە شەهیدبووە
حەیدەر کارابورک، ناسراو بە خوینڕەژ دلبرین، لە دایکبووی جۆلەمێرگ، ناوی دایک گوڵچین، ناوی باوک زوبەیت، لە ۱۱ تەمووزی ۲۰۱۸ لە ئوسمانییە شەهیدبووە.
هەپەگە لە ڕگەیەندراوەکەیدا، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کورد و بەڵێنی درێژەدان بەڕێبازی شەهیدان، ئاشکرای دەکات: شەڕی کوردستان دەربازی قۆناغێکی نوێ بووە و دەوڵەتی فاشستی تورکیا هێرشە خوێنڕێژیەکانی لە دژی گەلی پەرە پێداوە، لە بەرامبەردا گەلی کورد و ڕۆڵەکانی بەڕۆحێکی فیدایانە و خۆنەویستانە بەرخۆدان دەکەن و لە دژی هێرشەکانی دوژمن دەوەستنەوە و ڕێگە نادەن دوژمن و داگیرکەران بە مەرامەکانیان بگەن.
هـ.هـ