هەپەگە: ٢ پەناگەی دوژمن ڕووخێنران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکان لە حەفتانین، چەلی و باگۆک لەدژی ‌هێزە داگیرکەرەکان چالاکیان ئەنجامداوە و ناسنامەی گەریلایەکیشی ئاشکرا کرد کە لە هێرشی ئاسمانیدا لە ئاڤاشین شەهید بووە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لەبەرانبەر ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، چالاکیەکانمان بەردەوامن.

لە حەفتانین چالاکی ئەنجامدرا

تەواوی زانیاری چالاکی ٢٥ی تەموز لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا بەم شێوەیەیە:

کاتژمێر ١٧:٠٠ هێزەکانمان لە گردی شەهید ئادار لەدژی داگیرکەران چالاکی سویقاستیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سەربازێک سزادرا.

کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٠٠ دا هێزەکانمان لەدژی هەلیکۆپتەرێکی کۆبرا کە هەوڵیدەدا گردی دووپشت بۆردومان بکات، چالاکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان بە شێوەیەکی چڕ دەستڕێژیان لە هەلیکۆپتەرەکە کرد و گورزیان لێوەشاند و بە ناچاری دوورکەوتەوە.

هەروەها سوپای دەوڵەتی تورک ٢٦ی تەموز کاتژمێر ٠٣:٠٠ بۆ ٠٧:٠٠ بە ئۆبۆس و هاوەن خانتووریان بۆردومان کرد و لە دارستانەکان ئاگر کەوتەوە.

لە چەلێ دوو پەناگەی داگیرکەران ڕووخێنران

٢٧ی تەموز کاتژمێر ٠٦:٤٠ هێزەکانمان لە چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی قەڕەقۆڵی گردی سوور چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەکەدا کە گورزی سەرکەوتوو لە پەناگە و سەنگەرەکان دوژمندرا، دوو بارەگا ڕووخێنران و ژمارەی ئەو سەربازانەی سزادراون و برینداربوون نەزانراوە.

هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٠٨:٣٠ هێزەکانمان لە قەڕەقۆڵی دەشتانێی چەلێیاندا. لەو چالاکیەدا بارەگاکانی قەڕەقۆڵەکە کرانە ئامانج، و ژمارەی ئەو سەربازانەی سزادراون و برینداربوون نەزانراوە.

لە ئاڤاشین گەریلایەک شەهید بوو

١ی تەموز لە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە گردی خودێ و گردی بایراک لەنێوان یەکینەکانمان و سوپای داگیرکەری تورک شەڕ ڕوویدا. هاوڕێکەمان چیا کە تا دوایین گولە لەدژی داگیرکەران شەڕی کرد، شەهید بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: چیا ئامەد

ناو و پاشناو: بارش تەکتاش

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک: سەمرا و بەدری

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١ی تەموزی ٢٠٢٠

هاوڕێکەمان چیا ئامەد لە ئامەد لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. هاوڕێکەمان چیا لە تەمەنی گەنجێتیدا بە ئەرک و بەرپرسیاریەکی گەورەوە بەشداری لە تێکۆشاندا کرد. لەو ڕۆژەوەی هاتووەتە گۆڕەپانی گەریلا تا کۆتایی بە ڕوحێکی گەنج کار و خەباتی کرد. هاوڕێمان چیا هەموو کاتێک هەوڵیدا کە ببێتە شەڕڤانێکی هێژا و ڕەنجی کێشاوە. بۆ ئازادی گەلی کورد لە ئاستێکی بەرزدا گەریلایەتی کرد، لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری دوژمن، شەڕێکی زۆر بەهێزی بەڕێوە برد. بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکەری لە کوردستان تا دوایین ساتی ژیانی شەڕی کرد  و جێگای خۆی لەناو قاڕەمانەکانی گەلی کورددا کردەوە.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهید چیا و هەموو گەلی وڵاتپاریزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەن ڕەنج و خەباتی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەفیڕۆ نەچێت.

لە باگۆک نۆکەرێک سزادرا

١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ کەسێک بەناوی یڵماز دەمیر بە هاوكاری لەگەڵ دوژمن دوو هاوڕێمانی بە ناوەکانی هەڵوێست پارتیزان و زافەر باگۆک لە هەرێمی باگۆکی مێردین شەهید کرد. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ٢٥ی تەموز کاتژمیر ٢١:٣٠ یڵماز دەمیریان سزادا.

٢٦ی تەموز کاتژمێر ٠٧:٠٠ هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا لەدژی وێستگەی تۆڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆنی دەڤەری سەراڤی باگۆک چالاکیان ئەنجامدا و وێستگەکە بە تەواوی لەناوبرا."

ف.ق