هەپەگە: گەریلا لە جوودی، لێلیکان، چەلێ وبازێدێ سەربازانی سوپای تورک-یان کردە ئامانج

گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارلە بازێدێ، جوودی، لیلیکان وچەلی لەدژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا.لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا بەدەیان سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی زنجیرە چالاکی هێزەکانی لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

"

زرێپۆشێکی سەربازی کرایە ئامانج

ڕۆژی ١٩ی نیسان هێزەکانی ئێمە کاتژمێر ١٣:٠٠ لەچوارچیوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆرشگێڕانەدا لە هەرێمی سەرحەد، لەدژی زرێپۆشێکی سوپای داگیرکەری تورکیا کە لەسەرڕێگەی بازێدێ-ئیدر بۆسەی دانابوو، چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە زرێپۆشەکە وسەربازانی تورک درا. لەو چالاکییەدا ٢سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا کوژراو وبریندارەکانی خۆی لەناوچەکە دوور خستەوە و دواتر ناوچەکەی بەخەستی تۆپباران کرد. لەو تۆپبارانانەدا هیچ زیانێک بەر گەریلاکانمان نەکوتووە.

لە جوودی یەکینەیەکی شاراوەی سوپای تورکیا کرایە ئامانج

ڕۆژی ١٨ی نیسان گەریلاکانمان یەکینەیەکی شاراوەی سوپای تورکیای کە لە ناوچەی ئینکا-ی چیای جوودی سەربەشڕنەخ کەمینیان دانابوو کردە ئامانج. گەریلاکانمان ئەوخاڵەیان خستە ژێرکۆنتڕۆڵی خۆیان. گەریلاکانمان گورزی سەختیان لە داگیرکەران وەشاند، بەڵام ژمارەی کوژراوانی دوژمن بەوردی نەزانراوە. دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا ناوچەکەی تۆپباران کرد.

لەلێلیکان سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا

گەریلاکان لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید باگەر وشەهید ڕونیا لەڕۆژی ١٩ی نیسان لەکاتژمێر ١٣:٠٠ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا کە لە گردی لێلیکان-ی باشووری کوردستان جێگیرکراون چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا کە بەچەکی قەناس ئەنجامدرا سەربازێکی تورک کوژرا.

لەهەمان ڕۆژ ولەکاتژمێر ١٣:٣٠ جارێکی ترگەریلاکان گردی لێلیکان-یان کردەئامانج. لەوچالاکییەدا سەنگەر وحەشارگەکانی سوپای تورکیا کرانەئامانج. ژمارەی کوژراوو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

لە ڕۆژانی داهاتوودا دەربارەی چالاکییەکەی چەلێ ڕاگەیەنراوێکی بەربڵاو دەدرێت

هێزەکانی ئێمە لەچوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانەدا لە ڕۆژی ١٩نیسان لەکاتژمێر ٢١:١٠خولەکدا لەدژی سەربازانی سوپای تورکیا لە سەر گردی شەهید باگر لە تەپەی کوردینەی سەربەچەلێ-ی جوولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە دوژمن درا و ژمارەیەکی زۆر لەسەربازانی تورک کوژران وبرینداربوون. دواتر زانیاری ورد دەربارەی ئە چالاکییە بڵاودەکرێتەوە.

هێرشی ئاسمانی بۆسەر زاپ

ڕۆژی ٢٠ی نیسان واتا ئەمڕۆ کاتژمێر ٠١:٠٠ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر، گردی شەهیدعادل-ی سەربە ناوچەی زاپ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. لەوهێرشانەدا هیچ زیانێک بەرگەریلاکانمان نەکەوتووە."

ک-ش