وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: ٣ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەولێر تۆمارکرا
وەزارەتی تەندرووستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٣ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکرا.
وەزارەتی تەندرووستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٣ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکرا.
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ٣ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە.
بەپێی راگەیاندراوەکەى وەزارەتی تەندروستی "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری هەولێر دەستنیشانکران".
ئاماژە بەوەشکراوە "سێ پیاوی تەمەن (٥٤) و (٣٥) و (٣٤) ساڵان کە دوویان لە کەڕەنتینە بوون و هاوڵاتی بیانین لەو تووشبوانەن و ئەوەی دیکەیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە".
بەپێی دوایین ئاماری فەرمی لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ١٢٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥١ کەسیش چاکبوونەتەوە و ٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بە گشتیش لە عێراق ٥٠٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ژ.ت