٣ سه‌ربازی توركیا له خواكورك كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له گردی شه‌هید ده‌روێش-ی خواكورك له سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ریان دا. له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له گردی شه‌هید ده‌روێش-ی خواكورك له سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ریان دا. له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلاكان و هێرشی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
خواكورك
هێزه‌كانمان له دژی جموجۆڵی داگیركاری له خواكورك، له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا ڕۆژی ١١ی حوزه‌یران\٢١ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٥:٣٠ له گردی شه‌هید ده‌روێش چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. سه‌نگه‌رێك ڕووخێنرا و ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی له ناوچه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٤ دژبه سه‌ربازگه‌ی گردی ئۆرتێی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كه‌یان كرد و له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی نێو سه‌ربازگه‌كه‌یان دا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. دوای چالاكییه‌كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر كاتژمێر ٩:٣٠ ناوچه‌ی دۆڵی كۆمۆنیستان-یان بۆردومان كردووه به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
دێرسم
٩ی ئایار\ ١٩ی گوڵان سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌كانی شه‌هید جه‌عفه‌ر، شه‌هید وه‌ڵات و چیای سووسووز-ی دێرسم ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێك كردووه. له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، كه‌سێك به ناوی شێخۆ ئامه‌د (شێخمووس ئۆزده‌میر) دوای ئه‌وه‌ی به دیل كه‌وتووه‌ته ده‌ستی دوژمن، بووه‌ته كۆنترا (ئه‌ندامی هێزه‌كانی دژه‌گه‌ریلا). به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌و كه‌سه داویه‌تیه سوپای تورك، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه‌كانی مێرگا چه‌په‌را و مێرگان به‌رده‌وام بووه. هێزه‌كانمان له‌و شه‌ڕانه‌دا به‌رخۆدانیان كردووه و هاوڕێیانی ئێمه دیجله، به‌رفین، نوودا، هاڤین و كینه‌م دوای شه‌ڕێكی قاره‌مانانه شه‌هید بوون. ئێمه دواتر ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین.
٩ی حوزه‌یران\١٩ی جۆزه‌ردان-دا، سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌كانی تاڤنه‌ش و هنگرڤا-ی دێرسم ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه و هه‌مان ڕۆژ به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كردووه.
خنێره
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر دوێنێ ١٢ی حوزه‌یران\٢٢ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢٠ و ئه‌مڕۆ (١٣ی حوزه‌یران\٢٣ی جۆزه‌ردان) كاتژمێر ٧، بۆردومانی ناوچه خنێره-ی سه‌ر به هه‌رێمی خواكورك-یان كردووه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m