چالاكیی مانگرتن له خواردن-ی له‌یلا گیوڤه‌ن به‌رده‌وامه كه دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی پێكردووه. له ڕۆژی سییه‌می مانگرتنه‌كه‌دا پارێزه‌رانی ناوبراو كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانییان له شاری ئامه‌د ساز كرد.
«دۆخه‌كه مه‌ترسیدار ده‌بێت»
پارێزه‌ر جه‌میله تورهالی بالساك ڕایگه‌یاند، سییه‌مین ڕۆژی مانگرتن قۆناغێكی مه‌ترسیداره و دۆخی له‌یلا گیوڤه‌ن به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌چێت. سهرگێژبوونێك لای درووست ده‌بێت و كێشی زۆر دابه‌زیوه. نیشانه‌كانی له‌بیركردن هه‌ن و زمانیشی گران ده‌بێت. ساڵی ٢٠١٢ش له زیندان كاتێك ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردبوو، به‌هۆی كێشه ته‌ندرووستییه‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوو، له كاتی پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتبوو كه كیسێك له مێشكی دایه. هه‌رچه‌نده پێویسته به‌رده‌وام ده‌رمان به‌كاربێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له مانگرتن دایه ناتوانێت ده‌رمان به‌كاربێنێت.
«مانه‌وه‌ی گیوڤه‌ن له زیندان ناحقووقییه»
بالساك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، گرینگه ئه‌و كه‌سانه‌ی مانیان له خواردن گرتووه خواردنه‌وه بخۆنه‌وه و ڤیتامینی «ب١»وه‌رگرن، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان به بیناوی ئه‌وه‌ی «ب١» له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات ده‌هێنرێت و ناحقووقییه، ئه‌و ڤیتامینه‌ی پێناده‌ن.
پارێزه‌ره‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن ڕاشیگه‌یاند، دۆخی گیوڤه‌ن مه‌ترسیداره و مانه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه له زیندان ناحقووقییه. گوتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ست به مانگرتن له خواردن تا مردن ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه ڕا و بۆچوون و داواكارییه‌كانی خۆیان بگه‌یه‌نن.
«ده‌بێ هه‌نگاو بنرێت»
پارێزه‌ر جه‌میله تورهالی بالساك گوتی، هیوادارین گوێ له داواكارییه‌كانی گیوڤه‌ن بگیرێت و به‌ر له‌وه‌ی دۆخێكی مه‌ترسیدارتر بێته ئاراوه هه‌نگاوێك بنرێت. هه‌روه‌ها پارێزه‌ران داوایان له ڕای گشتیی دیموكراتیك كرد به‌هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
«پێویسته گۆشه‌گیری هه‌ڵگیرێت»
پارێزه‌ر سه‌ردار چه‌له‌بی-ش گوتی، له‌یلا گیوڤه‌ن گۆرانییه‌كی كوردی چڕیوه، بۆیه سزای دیسپلینی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئه‌مڕۆ دادوه‌ر ئیفاده‌ی لێ وه‌رگرتووه. گوتیشی، ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌ره‌ڕای كێشه ته‌ندرووستییه‌كان، داواكارییه‌كانی گیوڤه‌نیش ببنه ڕۆژه‌ڤ و كۆتایی به گۆشه‌گیری بێت.
s.m