پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی داگای دەستووری بنەڕەتیان کرد
پارێزەرانی سەندیدای یاسایی سەدە لەدژی سزای دیسیپلین لە ئیمڕالی سەردانی داگای دەستووری بنەڕەتی تورکیایان کرد.
پارێزەرانی سەندیدای یاسایی سەدە لەدژی سزای دیسیپلین لە ئیمڕالی سەردانی داگای دەستووری بنەڕەتی تورکیایان کرد.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، پارێزەرانی سەندیدای یاسایی سەدە لەدژی سزای دیسیپلین کە بە سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و عەمور کۆنار، هامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش سەپێنراوە و بەو بۆنەیەوە ڕێگا بە چاوپێکەوتن نادرێت، لە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ دا سەردانی دادگای دەستووری بنەڕەتیان کردووە. پارێزەران ڕایانگەیاند، مافی موەکیلەکانیان پێشێلکراوە و داوایان کرد یاسا جێبەجێ بکرێت.
لە سەردانەکەدا ڕاگەیەنرا، بۆ جێبەجێکردنی یاسا سەردانی دادگاکەیان کردووە کە یاساکان پێشێل کراوە.
لە سەردانەکەدا پارێزەران ئاماژەیان بەوەکردووە، لە ماوەی ١٥ مانگدا بە شێوەیەکی سیستماتیک هەرجارە ٣ مانگ سزای دیسیپلین وەک قەدەغەی چاوپێکەوتن ئەنجامدراوە. لەگەڵ کۆتاییهاتنی سزاکە جارێکیتر درێژکراوەتەوە. لەماوەی ١٥ مانگدا ٥ جار سزاکە سەپێنراوە. داوای سەردانی پارێزەران و گەیاندنی دۆسیەکە بۆ دادگاش ڕەتکراوەتەوە. هەر پێنج سزاکەش بە هەمان بیانوو جێبەجێکراون.
لە سەردانەکەدا پاریزەران ڕایانگەیاندووە، ئاستەنگکردنی بەدەستهێنانی دۆسیەکە لە لایەن پارێزەرانەوە نایاساییە و مافی وەرگرتنی هاوکاری یاسایی ڕاگیراوە.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە ناتوانن لەگەڵ موەکیلەکەیان (ئۆجالان) چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.
ف.ق