به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌رده‌م موراد سه‌ڤدا ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له لایه‌ن ده‌زگه‌ی پاراستنی په‌ده‌كه له قه‌زای سۆران-ی باشووری كوردستان ده‌ستگیركراوه.
ڕاگه‌یه‌نرا كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هه‌ده‌په له كاتێكدا ویستوویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ڕێی مه‌رزی سنووریی حاجی ئۆمه‌ران سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكات، به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك ده‌ستگیركراوه.
ئه‌رده‌م موراد سه‌ڤدا ٥ ساڵ به‌ر له ئێستا به‌هۆی ئه‌و دۆسیه سیاسییانه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه دژی كرابوونه‌وه، ڕووی له باشووری كوردستان كردبوو.
نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له كاتێكدا سه‌ڤدا ویستوویه‌تی به پاسپۆرت ده‌ربازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێت، له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی په‌ده‌كه ده‌ستگیركراوه و بردوویانه‌ته قه‌زای سۆران.
ئاسایشی هه‌ولێر له ١ی ئابی ٢٠١٨شدا، بانگهێشتی ئه‌ندامی هه‌ده‌په محه‌مه‌د ڤه‌فا كۆجاكلی كرد و ده‌ستگیری كرد. كۆجاكلی پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستگیركردنی، له‌م سێشه‌ممه‌یه‌دا سنووربه‌ده‌ر كرا و ئاودیوی ڕۆژئاوای كوردستان كرا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر و دهۆك قه‌ده‌غه كرا.
ئه‌شكه‌نجه له كاتی ده‌ستگیركردندا
كۆجاكلی به ڕۆژ نیووزی ڕایگه‌یاند، ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زۆر ته‌نگ بووه و چه‌ندین كه‌سی تێدا بووه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هه‌ده‌په ڕاشیگه‌یاند، هێزه‌كانی په‌ده‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی توركیایان لێ كردووه و دواتریش بردوویانه‌ته سه‌ر سنووری ڕۆژئاوا و ئاودیوی سنووریان كردووه.
s.m