پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر هاوشاره‌دارانی ناوچه‌ی گیادین
پۆلیسی تورك له به‌رده‌م شاره‌وانیی ناوچه‌ی گیادین په‌لاماری شۆفێری شاره‌وانی دا. هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانیش كه ویستیان ڕێگری بكه‌ن، له لایه‌ن هه‌مان ئه‌و پۆلیسانه هێرشیان كرایه سه‌ر.
پۆلیسی تورك له به‌رده‌م شاره‌وانیی ناوچه‌ی گیادین په‌لاماری شۆفێری شاره‌وانی دا. هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانیش كه ویستیان ڕێگری بكه‌ن، له لایه‌ن هه‌مان ئه‌و پۆلیسانه هێرشیان كرایه سه‌ر.
پۆلیسی تورك له خاڵی پشكنینی به‌رده‌م شاره‌وانیی ناوچه‌ی گیادین-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ئاگری په‌لاماری شۆفێری شاره‌وانییه‌كه محه‌مه‌د خه‌یری ئۆرووچ-یان دا. هاوشاره‌دارانی شاره‌وانی ئه‌ڤره‌ن ده‌میر و به‌توول یاشار كه هه‌وڵیان دا ڕێگری له پۆلیس بكه‌ن، به كه‌له‌پچه و چه‌ندین شێوازی دیكه لێیان درا و بریندار كران. ڕاگه‌یه‌نرا ده‌میر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ستی گرت به‌سه‌ر دیمه‌نی تۆماركراوی كامێراكانی شاره‌وانی.
ئه‌ڤره‌ن ده‌میر هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی گیادین ڕایگه‌یاند، له شۆفێری ئێمه‌یان دا، ئێمه‌ش ڕێگریمان كرد. دواتر له ئێمه‌شیان دا. ئێمه‌یان خسته سه‌ر زه‌وی و به كه‌له‌پچه و شه‌ق لێیان داین.
ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشه په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) دیلان دیرایه‌ت تاشده‌میر له بینای شاره‌وانی ڕایگه‌یاند، «فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه له‌سه‌ر سندووقه‌كان به ئیراده‌ی گه‌ل نه‌وێرا، ئه‌م ڕه‌فتارانه ده‌كات. ئه‌مڕۆ شاره‌وانییه‌كانیان كردووه‌ته سه‌ربازگه. جگه له كوردستان خاڵی پشكنینی پۆلیس له هیچ شاره‌وانییه‌ك نییه. كاتێك مرۆڤ سه‌ردانی شاره‌وانی ده‌كات، ڕووبه‌ڕووی پشكنین، سوكایه‌تی و بێزاركردن ده‌بێته‌وه.»
تاشده‌میر گوتیشی، «ده‌یانه‌وێت به‌م كارانه په‌یامێك بده‌نه گه‌لی كورد. ئه‌مه له‌پێناو شكاندنی ئیراده‌یه. هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شۆفێری هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی كه له لایه‌ن ٧٠%ی ده‌نگده‌رانه‌وه هه‌ڵبژێردراون. ده‌زانن كه ناوبراو شۆفێره و له‌گه‌ڵ هاوشاره‌داران ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام سوكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن و دواتر له هاوشاره‌داران ده‌ده‌ن كاتێك هه‌وڵی ڕێگری له‌و هێرشه ده‌كه‌ن. نزیكه‌ی ٤٠ پۆلیس چوونه‌ته نێو بینای شاره‌وانی و په‌لاماری هاوشاره‌دارانیان داوه و به كه‌له‌پچه و شه‌ق لێیان داون.»
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، «پۆلیس ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر دیمه‌نی تۆماركراوی كامێراكانی شاره‌وانی. كاتێك به پۆلیس ده‌ڵێین به بڕیاری كێ ئه‌و كاره ده‌كه‌ی، ده‌ڵێت داواكاری گشتی فه‌رمانی كردووه. كاتێك داوای بینینی نووسراوی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین، پۆلیسێك ده‌ڵێت به‌تایبه‌تی فه‌رمانه‌كه‌ی به من داوه. ئایا فه‌رمان و بڕیارێكی وه‌ها له‌كوێ هه‌یه؟ ده‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی بێنن و مۆڵه‌ت له هاوشاره‌داران وه‌رگرن.»
دیلان دیرایه‌ت تاشده‌میر گوتیشی، با باسی ئه‌وه نه‌كه‌ن له كوردستان قانوون جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. له بابه‌تی زۆر ئاسایی‌دا تووندوتیژی به‌كاردێنن، هاوڵاتییان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و هه‌موو سته‌مێك ده‌كه‌ن.
s.m