ڕێكخستنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری ئامه‌د ده‌یویست ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و پێنه‌دانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به كۆمه‌ڵێك هاوشاره‌داری هه‌ده‌په له پاركی كۆشویۆلوو لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بدات. پۆلیسی تورك ڕێگه‌ی به لێدوانه‌كه نه‌دا و به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش گه‌مارۆی پاركه‌كه‌ی دا. دواتر هێرشی كرده سه‌ر هاوڵاتییان، په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی هه‌ده‌په كه له پاركه‌كه كۆبووبوونه‌وه.
له هێرشه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ڕه‌مزیه تۆسوون بریندار بوو و له هۆش خۆی چوو. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه ئاڵۆزی به‌رده‌وامه.
s.m