پەرلەمانتارێکی کەرکوک: پێشتر لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچە دابرێندراوەکان ھۆشداریمان بە سوپای عێراق داوە

ئەڵماس فازل پەرلەمانتاری کەرکوک رایدەگەیەنێیت: سەبارەت بە دۆخی خراپی ئەمنی سنووری قەزای داقوق و ناوچە دابڕێندراوەکان ھۆشداریمان بە حکومەتی عێراق داوە.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری کەرکوک رایگەیاند: لەگەڵ جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش لە سنوری قەزای داقوق و حەوزی حەمرین و ناوچە دابرێندراوەکان لە چەندین کۆبونەوە و دیدار و بەنوسراویش ھۆشداریمان بە حکومەتی عێراقدا سەبارەت بە خراپی دۆخی ئەمنی سنورەکە.

هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانە وتیشی: حکومەتی عێراقمان ئاگادارکردۆتەوە کە پێویستە بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوپەیمانانی دژ بە داعش، ھەنگاوی کرداری بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی مەترسی لە سنووری داقوق و کەرکوک دوور بخاتەوە.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆئەوەشکرد: بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و نەھێشتنی مەترسیەکانی پێویستە پەلە بکرێت لە دروستکردنی ژووری ھاوبەشی ئۆپراسیۆنەکان لەنێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق.

ھەروەک باسی لەوەشکرد: ھێزی پێشمەرگە چەندین ساڵ لە سنوورەکە بوونە و شارەزای جوگرافیا و شەڕی دژ بەداعشن و ئەزمونی سەرکەوتنی داعشیان ھەیە بۆیە قورسە بەبێ ئەو ھێزە بتوانرێت تەواوی سنورەکە کۆنترۆڵبکرێت و مەترسیەکانی تیرۆریستان دووربخرێتەوە.

ئەڵماس فازڵ ئەوەشیسختەروو: پێویستە ھەرێمی کوردستان لە دانوستاندنەکانیدا بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بابەتی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک و ناوچە دابەڕێندراوەکان و دۆخی ئەمنی سنوورەکە و بەشداریکردنی ھێزی پێشمەرگە لە پاراستنی سنوورەکە لە داواکاریە سەرەکیەکانیان بێت.

ز.ش