چالاكیی گه‌ریلا قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر چالاكیی نیشانه‌شكێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له ئه‌نجامی چه‌ند چالاكییه‌ك ٢ سه‌رباز كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر چالاكیی نیشانه‌شكێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له ئه‌نجامی چه‌ند چالاكییه‌ك ٢ سه‌رباز كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر چالاكیی نیشانه‌شكێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له ئه‌نجامی چه‌ند چالاكییه‌ک ٢ سه‌رباز كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا، كاتژمێر ١٢:١٠ی شه‌وی ٣ی ته‌مووز\١٢ی پووشپه‌ڕ له دژی یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن له خواكورک چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان كردووه. هه‌په‌گه ئاشكرای كرد، له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێک كوژراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژاستار) له چێوه‌ی هه‌مان هه‌ڵمه‌تدا كاتژمێر ١٨ی ڕۆژی ٢ی ته‌مووز\١١ی پووشپه‌ڕ له دژی سه‌ربازه داگیركه‌ره‌كان له ده‌ڤه‌ری قه‌سران كه كه‌وتووه‌ته نێوان ناوچه‌ی چه‌لێ و شاری جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان كردووه. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژراوه.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، «فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ڕۆژی ٢ی ته‌مووز\١١ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٣:٣٠ گردی ئامێدیی سه‌ر به قه‌زای ئامێدیی پارێزگه‌ی دهۆك و ده‌ڤه‌ری چه‌مچۆی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا-یان بۆردومان كردووه. له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
s.m