چەندین سەربازى تورکیا لە برادۆست کوژران و برینداربوون
گەریلاکانى هەپەگە / یەژەئا لە ناوچەى برادۆست لە باشوورى کوردستان لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا چەندین سەربازى تورکیا کوژراون و برینداربوون.

هێرشى داگیرکەرانەى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر ناوچەی برادۆست لە باشوورى کوردستان درێژەى هەیە. هێزی گەریلاش لە دژى هێرشى داگیرکەرانەى دەوڵەتى تورکیا چەندین چالاکیى ئەنجامداوە و بەهۆى ئەو چالاکییانەوە چەندین سەربازى سوپاى تورکیا کوژراون و برینداربوون.
بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان، گەریلاکانى هەپەگە نیوەڕۆى دوێنێ بە چەکى قورس هێرشیان کردووەتە سەر گردی چیادێلێ لە ناوچەى برادۆست لە نزیک شارۆچکەى سیدەکان لە پارێزگاى هەولێر. دەوترێت لەو چالاکییەدا چەندین سەربازى تورکیا کوژراون و برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دواى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگە / یەژەئا، کۆپتەرەکانى تورکیا چوونەتە هەرێمەکە و دەستیان کردووە بە گواستنەوەى سەربازە بریندار و کوژراوەکانیان.
چاوەڕێ دەکرێت هەپەگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لەو بارەیەوە راگەیاندراوێک بڵاوبکاتەوە.
دوێنێش لە گردی لێلیکان لە ناوچەى برادۆست چالاکییەکى تر لە دژى سوپاى تورکیا ئەنجامدرابوو و بەو هۆیەوە ٤ سەربازى تورکیا کوژرابوون و ٥ سەربازى تریش بریندار بوو بوون.