ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا
هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا زانیاری دا. ڕایگه‌یاند، له هه‌رێمی قه‌ندیل ٣ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا زانیاری دا. ڕایگه‌یاند، له هه‌رێمی قه‌ندیل ٣ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
ڕۆژی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٦:٤٥ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ناوچه‌ی گۆلكا-ی سه‌ر به هه‌رێمی مه‌تینانیان كرد.
هه‌روه‌ها ڕۆژی ٢٨ی ئایار\٧ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٥ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی گردی شه‌هید ساریا و كاتژمێر ٢٢:٣٠ بۆردومانی ده‌وروبه‌ری چه‌می لۆلان و ناوچه‌ی شێخزاده-یان كرد.
هه‌مان ڕۆژ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كاتژمێر ٩ بۆردومانی گوندی فله‌ها-ی هه‌رێمی زاپ و كاتژمێر ١٩ بۆردومانی گردی كارتال-ی هه‌رێمی ئاڤاشین-یان كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ٢٩ی ئایار\٨ی جۆزه‌ردان فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كاتژمێر ٦:٣٠ بۆردومانی سنووری گوندی گله‌ها و گردی جه‌هه‌ننه‌م-ی هه‌رێمی زاپ-یان كرد.
له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمی قه‌ندیل ٣ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. دواتر زانیاریی ورد ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
s.m