ژنانی باشور لە دژی دەستدرێژی و هێرشی داگیرکەران رژانە ناو شەقام

بە خۆپێشاندانێکی جەماوەری ژنانی باشوری کوردستان لە شاری سڵیمانی لە دژی داگیرکاری و دەستدرێژیەکانی سەر ژنان رژانە سەر شەقام و بە یەک دەنگ دروشمی خۆڕاگریان بەرز کردەوە.

ئێوارەی ئەمرۆ بە پێشنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، ژنانی باشوری کوردستان لە شاری سلێمانی دژی داگیرکاری و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان خۆپێشاندانیکیان ئەنجامدا .

خۆپێشاندان کاتژمێر ١٧:٠٠ی ئەمڕۆ لە سەهۆڵکەی شەقامی سالامی شاری سلێمانیەوە دەستی پێکرد، ژنان پۆستەرەکانی 'بەرگری کردن لە خاک و نیشیتمان، بەرگەریە لە ئێمەی دایک' ، 'دەستدرێژی بۆ سەر ژنان دەستدرێژیە بۆسەر خاک'یان بەرزکردەوە، هاوکات درووشمەکانی 'بمرێت خیانەت'، 'بژیت بەرخۆدان، بمریت داگیرکاری' و 'ژن، ژیان، ئازادی'یان وتەوە، هەر لە خۆپێشاندانەکەدا  دەفیان دەژەنی وەک دەهۆڵی بەرەنگاری دژی داگیرکاری تورکیا و دەستدرێژیەکانی سەر ژنان.

خۆپێشاندان بەردەوامبوو تا گیشتە بەردەم باخی گشتی شار، لەوێش لەسەر ناوی ڕێکخراوەکانی ژنان وێژدان نورەدین نجمەدین بایانامەیکیان ئاراستەی ڕای گشتی و هەریەک لە پەرلەمان و حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد، تێدا ژنان ئاماژەیان بەوە کرد، دەوڵەتی تورکیا لەسەر ناوی ناوچەی ئارام بە دەیان بنکە و بارەگای سەربازی لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان جێگیرکردوە، جگە لەوەش خۆیان بە فەرمی ئاماژە بەوە دەکەن ١٦ بنکەی سیخوری (میت)-یان هەیە، بەمەش دەوڵەتی تورکیا هەنگاو بە هەنگاو باشوری کوردستان داگیر دەکات.

"بە قڕكردنی کلتور کۆمەڵگای کوردی لە ناو دەبەن"

هاوکات ڕێکخراوەکانی ژنان ئاماژەیان بەوشکردبوو کە دەوڵەت لە ڕێگای شەری تایبەت هێرشە کلتورەکانیان لە ڕێگا کەناڵ و دراماکانیان هێڕش دەکەنە سەر کۆمەڵگای کوردی و لە ناوی دەبەن، هەر بە هۆی ئەوە هێرشە کلتوریانەوە شێرازەی کۆمڵگا و خێزانی کورد شێواوە و ڕێژی ژن کوشتن زیادی کردوە.

"هێرشە لەسەر هەموو گەلی کورد"

ڕیکخراوەکانی ژنان ئەو هێڕشانە بۆسەر هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد دەبینن، پێشیان وایە ئەو هێرشە لەسەر تەوای گەلی کورد نەک تەنیا لایەنێکی سیاسی، داواش دەکەن هەرچی زووە هەموو لایەک هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەو هێرشە مەترسیدارانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ خاکی باشوری کوردستان.

ز.ش