ژنانی تیشکی خۆر لە ئەستەنبوڵ زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ کۆگایەکی جلوبەرگ و دوکانێک و شەش ئۆتۆمبیلی فاشیستانیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکانی سیستمی فاشیست لە دژی ژنان، بێدەنگ نامێنن.

لەم چوارچێوەیەشدا رایانگەیاند، لە بەرواری نێوان ١٩-٢٣ی تەمموز ٥ چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامی چالاکیەکاندا کۆگایەکی جلوبەرگ، دوکانێک و شەش ئۆتۆمبیلی فاشیستانیان سووتاندووە.

دەستپێشخەرەیەکە لە راگەیێنراوەکەیدا بەم شێوەیە باس لە چالاکیەکانیان کرد:

"١٩ی تەمموز لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبول کۆگایەکی جلوبەرگ و ئۆتۆمبیلێکی فاشیستان لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنرا.

٢٠ی تەمموز لە ناوچەی توزلای ئەستەنبول ٣ ئۆتۆمبیلی ئەندامانی ئاکەپە و مەهەپە لە لایەن یەکینەکانمانەوە لە ناو بران.

٢٢ی تەمموز لە ناوچەی فاتیحی ئەستەنبول ٢ ئوتومبیلی ئەندامانی ئاکەپە و مەهەپە لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران و لەناو بران.

٢٢ی تەمموز لە ناوچەی هارامیدەرەی ئەستەنبول دوکانێکی فاشیستان بە تەقەمەنی دەستی تەقێنرایەوە و دوکانەکە سووتا.

لە ٢٣ی تەمموز لە کوچوک چەکمەجەی ئەستەبول یەکینەکانمان پاسێکی هێزەکانی پۆلیسیان کردە ئامانج و سووتاندیان.

ئەم چالاکیانە لە دژی ئەشکەنجە، کۆمەڵکوژکردن، دەستگیرکردن و دەستدرێژیەکانی سەر ژنان، ئەنجام دراون."

 ز.ش