ژن؛ رەنج و کەن...

ئێمە شاهیدی رۆژێکی گەریلا بووین، رۆژێکی پڕ لە کەن و رەنج. گەریلا لە هەموو ئەو ساتانەدا کە رەنج دەدات دەم بە خەندەیە. کاتێک گەریلا دەکەنێت ناوچاویان دەبریسکێتەوە.

 

رۆژێکى تر لە ناو گەریلاکاندا؛ رۆژ هێدی هێدی هەڵدێت، بەڵام 'رۆژ باش'ی گەریلا لە پێش هەمووشتێکەوە هەموان هۆشیار کردبوویەوە.

ئێمە جارێکیتر بە خۆشەویستی و میوانپەروەریی گەریلاکانەوە پێشوازیمان لێکرا. کەن و خەندەى گەریلا ماندوێتی و هیلاکیی مرۆڤ ناهێڵێت. ئێمە شاهیدی رۆژێکى تری گەریلاکان بووین. رۆژێکی پڕ لە کەن و رەنج. هەموو ساتێکى گەریلا بە رەنجدان تێدەپەڕێت و بە کەن دەستپێدەکات. هەر کە دەکەنێت زیاتریش رەنج دەدات. باشە دەبێت نهێنیی ئەوە چی بێت؟ کە مرۆڤ بەو رادەیە هیلاک بێت، بەڵام هاوکات بەو رادەیە بە ورە و دەم بە پێکەنین دەبێت؟

رەنجی گەریلا ئەوەندە کاریگەرە، کە هەموو قورسایی و باری سەر شانی مرۆڤ بە بینینی گەریلا نامێنن. کاتێک گەریلا دەکەنێت ناوچاویان دەبریسکێتەوە. ئێمە شاهیدی ئەو کەن و رەنجە بووین. ژن کاتێک خەندە دەبەخشێت زیاتر بەهێزتر و گەورەتر دەبێت، زیاتر جوانتر دەبێت.

لە چاوی گەریلا ژنەکاندا رەنج چۆن گەورە دەبێت؟ خۆشەویستی و دڵسۆزی چۆن یەکدەگرنەوە؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە خواستمان ناونیشانی ئەم بابەتە، ژن؛ کەد و کەن بێت. ئەو ژنانە لە دژی داگیرکەری رەنج دەدەن، بۆ ئەو ژنانە شەڕ دەکەن، کە نکۆڵییان لێدەکرێت. بە تێکۆشانەکەیان هەموو رۆژێک گەورەتر دەبن. ژیان لە ناوچە خۆسەرەکانى گەریلادا لە هەموو شتێک جوانتر و رازاوەترە. هاوڕێیەتی، هاوبەشیکردنی،  دابەشکردن، خۆشەویستی و دڵسۆزی لە ناو گەریلادا لە سەروو هەموو شتێکەوەیە. فەرماندە نودا خواستی ٢ گەریلا رەوانەى ئەرکێکى دوور و درێژ بکات، کاتێک ئەرکەکەیانی پێسپاردن هەندێک هۆشیارکردنەوەی پێدان و رێنمایی کردن. کاتێک ئەو گەریلایانە لە ئەرکەکەیان گەڕانەوە ماندو دیار نەبوون، رۆژێکی گەریلا بەو شێوەیە پڕ و لێوانلێوە لە کار و رەنج تێدەپەڕێت، رۆژێکى بە کەن، بە خۆشەویستی، بە کەن و خەندە و ماڵئاوایی کۆتایی پێدێت.

ژ.ت

****

****

****

****