سه‌رۆكی ژووره‌كانی پارێزه‌رانی ئامه‌د، وان، مێردین، ئێلح، ڕها، دێرسم، سه‌مسوور، ئاگری، چه‌ولیك، به‌دلیس، جۆله‌مێرگ، سێرت، شرنه‌خ و مووش ڕۆژی ٢٩ی حوزه‌یران\٨ی پووشپه‌ڕ له شاری دێرسم كۆبوونه‌وه. ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی هه‌رێمه‌كه گفتوگۆیان كرد، دواتر به‌یاننامایه‌كیان بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، گه‌لانی توركیا جیاكاری، ناكۆكی و نه‌فره‌ت قبووڵ ناكه‌ن و ده‌بێ زمان و سیاسه‌تێك بونیاد بنرێت كه هه‌موو كه‌س له‌خۆ بگرێت. هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له ڕێی دیموكراتی و ئاشتییانه پێویستییه‌كی سه‌ره‌كییه و شه‌ڕ و كوشتن هیچ سوودێكی بۆ كه‌س نییه. جارێكی دیكه تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ئاشتییانه بۆ گه‌ل سوودی ده‌بێت و ئێستا كات كاتی چاره‌سه‌رییه.
پارێزه‌ران ڕایانگه‌یاند، پێویسته كێشه قانوونییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و كۆتایی به‌و دۆسیه و سزایانه بێت كه ناڕه‌وان. له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، «به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ساڵانی ڕابردوو ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی توركیا متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه و پێویسته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن و زیندانی كراون، ئازاد بكرێن.»
ژووره‌كانی پارێزه‌ران پێشنیازی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی دیموكراتییان كردووه كه هه‌موو كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر بكات.
s.m