کاوە گارزان بیرەوەرییەکانى لەگەڵ ئۆجالان دەگێڕێتەوە
لە چیاکانى کوردستان پاییز وردە وردە جێی خۆی بە زستان دەدات. ئێمەش بە ناو گەریلادا گەشت دەکەین و دەستەى نوێى گەریلا دەناسین و گوێی لە تێکۆشان و بیرەوەرییەکانیان دەگرین.
لە چیاکانى کوردستان پاییز وردە وردە جێی خۆی بە زستان دەدات. ئێمەش بە ناو گەریلادا گەشت دەکەین و دەستەى نوێى گەریلا دەناسین و گوێی لە تێکۆشان و بیرەوەرییەکانیان دەگرین.
بۆ بەرنامەى "شۆپێن رۆژێ" دەستمان بە گەشتێکى تر کرد. دواى رێپێوان و گەشتێکى دوور و درێژ لە چیاکاندا، گەریلا گارزانمان ناسی. گارزان باسی بەسەرهاتى خۆی بۆ کردین:
"ساڵی ١٩٩٢ دواى ئەوەى لە ئۆپەراسیۆن دا بریندار بووم، گواسترامەوە بۆ شام (دیمەشق). لە بەردەم پەنجەرێک بە برینداری راوەستابووم و لە ناکاو رێبەرایەتى هات و بەرامبەرم راوەستا. سەرم سوڕما. بڕوام نەدەکرد ئەوە خۆی بێت. کاتێک رێبەرایەتى ئەحواڵی پرسیم و پرسیاری لەسەر بارودۆخم کرد، ئەو کاتە ئیتر زانیم، کە خۆیەتى".
لێى دەپرسین ئایا جارێکیتر دەرفەتى ئەوە رەخسا کە رێبەری گەلی کورد ببینیتەوە.؟ کاوە گارزان دەڵێت، لە ساڵی ١٩٩٥ دا جارێکیتر لەگەڵ دەستەیەک لە هەڤاڵان چوون بۆ "گۆڕەیانى سەرۆکایەتی" و تاوەکو ساڵی ١٩٩٩ لەوێ ماوەتەوە.
گارزان لەبارەى جۆش و خرۆشی ئەو دیدارە دەڵێت "کاتێک رێبەرایەتى مرۆڤ لە باوەش دەکات، هەموو شتێک کۆتایى پێ دێت. لە ناکاو جۆش و جرۆش نامێنێت و مرۆڤ ئارام دەبێتەوە هەست بە ئارامی و ئاسوودەیى دەکات".
لە بەردەوامیى قسەکانیدا دەیەوێت باسی هەندێک لە بیرەوەرییەکانى بکات، کە هەرگیز لە بیری ناچنەوە. دەڵێت بیرەوەریى زۆرى لەگەڵ رێبەرایەتى هەیە و هەرگیز ئەو بیرەوەرییانەى لە یاد ناچێتەوە و لەبارەیەوە وتى "رێبەرتى لە ساڵی ١٩٩٢دا کاتێک باسی لە بەرخودانى هەڤاڵ بێریتان کرد، سەیری ئەو وێنەى هەڤاڵ بێریتانى کرد بە چەکەوە گرتبووی و وتی "من شەیدای چەک هەڵگرتنەکەى بیریتانم. بێریتان سیمبولێک بوو، کە لەو خەرەندەدا تاوەکو دوا فیشەکی لە دژی دوژمن شەڕی کرد".
گەریلا کاوە گارزان لە کاتى پیلانگێڕیى نێودەوڵەتیدا لە "گۆڕەپانى سەرۆکایەتی دا" بوو و بە هەستێکى زۆر قورسەوە باسی ئەو کاتە دەکات و دەڵێت "وا دیاربوو، کە رێبەرایەتی هەستى بەو پیلانگێڕییە کردبوو. پێش ئەوەى بەڕێ بکەوێت لە شوێنێکدا کە هەموومانى تیادا ئامادە بوو کۆبوونەوەیەکى رێکخست. هەر وەک ئەوە وابوو کە ماڵئاوایى لە دانە بە دانەمان دەکات.
کاتێک ئێمە رێبەرایەتیمان لە تەلەفزیۆندا بینى، هیچ کەس بڕواى بەوە نەدەکرد کە رێبەری دەستگیرکراوە. سەرەتا ئێمە بە هەستیارییەوە دەجوڵاینەوە، بۆ نمونە لە رۆژئاوا گەل ئامادە بوو راپەڕێت. هەندێک کەس بیریان لەوە دەکردەوە کە چەک هەڵگرن و نسێبین رزگار بکەن.
بەڵام رێنوێنیى رێکخستن لە ماوەیەکى کەم و بە خێرایى گەیشتە دەستمان. ئێمە هەوڵماندا بە سەبری و پێداگرییەوە بجوڵێینەوە. رێبەرایەتیى کاتێک قۆناغی ئیمراڵیى هەڵدەسەنگاند و دەیوت "ناتوانن گەلێک لێرە گیر بدەن" و ئێمە لە رووداوەکە تێگەیشتین. ئێمە لەوە تێگەیشتن کە دوژمن جارێکیتر شکستى هێناوە".
دواى ئەو قسانە گەریلا کاوە گارزان هەستا و رووی لە چیا بەرزەکان کرد...
ر.م