کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەرانی کورد بەردەوامە

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستڕێژی گولـلەیان کردووەتە سەر گروپێک کۆڵبەر ،و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، شەوی ٢٦ی ئادار/٦ی خاکەلێوە  هێزەکانی سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە گوندی کانیزەردی سەربە سەردەشت، گروپێک لە کۆڵبەرانی کورد دەدەنە بەر دەسڕێژی گوولە، ولەئانجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

 

سەرچاوەکان  ناوی کۆڵبەرە کوژراوەکەیان  ئیبراهیم سلێمانی ڕاگەیاندووە.

جێگای ئاماژەیە، کە لە یەکەمین ڕۆژی نەۆرۆزەوە تا ئیستا ، لە دەوروبەری سەردەشت کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆبەر و کاسبکاری دیکە بە سەختی بریندارکراون.

ک-ش