کۆمیتەى گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە رایگەیاند، ئێمە جارێکیتر یادی ئازیز شێخ محەمەد کەسنەزانی بە بیر دەهێنینەوەو هیوادارین کە جێگای بەهەشت بێت. سەری بنەماڵە هێژاکەى و شوێنکەوتوانی رێگای قادری خۆش بێت.
لە راگەیاندراوی کۆمیتەى گەل و باوەڕییەکانی کەجەکەدا هاتووە:
"بە ناوی کۆمیتەکەمانەوە دەمانخواست بەشداریی مەراسیمی پرسەى شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانی ببین و خەمباری و کەسەری خۆمان پیشان بدایە و راستەوخۆ سەرەخۆشیمان لەو بنەماڵە هێژایەی تەریقەتی قادری بکردایە. بەڵام هەر وەک ئێوەش مەزەندەى دەکەن، لەبەر هەندێک هۆکار ئێمە نەمانتوانی ئەو خواستەمان بەجێ بهێنین، بۆیە ئەگەر درەنگیش بێت، ئێمە خواستمان پەیامی سەرەخۆشی خۆمانتان لەگەڵ بەش بکەین.
لە پێش هەموو شتێکەوە ئێمە لە بنەماڵە هێژاکەی و شوێنکەوتوانى ئازیزی شێخ سەرەخۆشی دەکەین و هیوای سەبریان بۆ دەخوازین. سەری بنەماڵە هێژاکەى و کۆمەڵگەی تەریقەتی قادری سەلامەت بێت، رەحمەتی خودای لێ بێت و جێی بەهەشت بێت.
بە ناوی بزووتنەوەکەمانەوە ئێمە لەو بڕوایەداین، کە لە جەوهەری تەریقەتەکاندا ئەو هەوڵە هەیە کە بەها دیموکراتیکە ئیسلامییەکان، پێوەرەکانی ماف و دادپەروەری و ئەخلاق بڵاوبکرێنەوە و پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگە لە خەڵک بگەیەنن. یەکێک لە هەوڵە بنەڕەتییەکانى تەریقەت ئەوەیە، کە ئیسلامی محەمەدی بە پاکی بە موسوڵمانان بناسێنێت، لە دژی زوڵم و ناهەقی رایانوەستنێت. وەک دەزانرێت تەریقەتی قادری بە یەکەم تەریقەتی ئەو هێڵە دەزانرێت. تەریقەتی قادری لەبەر ئەوەى تەریقەتی یەکەمە و لە لایەن زانا و پیرانی کوردەوە لە کوردستان دەستیپێکردووە، بۆ ئێمە مانادار و هێژایە.
زانایەک بوو، خزمەتکاری رێگای باوەڕەکە بوو
قادری، لە مەدرەسە و دەرگای تەریقەتدا هاوبەشیکردن، پشتیوانی، بەرپرسیاری، خاکیبوون و بەهاکانی لەو شێوەیەی ژیان بۆ گەلی کورد و هەموو ناسنامەکان کە بەشداری تەریقەت بوون روون کردەوە و بەو شێوەیە ئەرکە گرنگە ئایینی و نەتەوەییەکەى بەجێهێنا. ئەمڕۆش هەوڵ دەدات درێژە بەو کارانەى بدات. هەروەها نەریتێکى دێرینمان لەو باوەڕییەدا ئەوەیە، کە خزمەتێکى گەورەی بە کوردی، کولتور و ئەدەب و وێژەی کوردی کردووە. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئەو نەریتە دێرینە ئەمڕۆ لەسەر ئەو پێوەرە بنەڕەتییانە هەوڵ دەدات، کە زیاتر خزمەت بکات. شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانی زانایەک بوو، خزمەتکارێکی رێگای باوەڕەکەى بوو و تاوەکو کۆتایی ژیانی و سەرباری هەموو زۆر و زەحمەتییەکان هەوڵی دەدا درێژە بەو نەریتە بدات. کەسایەتییەکى بێ هاوتا بوو، کە نوێنەرایەتیی بەها ئایینی و نەتەوەییەکانى دەکرد.
هەر وەک دەزانرێت، قادری هاوکات زۆرێک پێشەنگایەتی گەلی بۆ سەرکردایەتی دۆزی کوردستان و وڵاتپارێزی کورد کردووە، هەزاران تێکۆشەری دڵسۆزی دۆزەکەی خۆی دروستکردووە. ئەوەى رێزداری شێخ هەوڵی دەدا نوێنەرایەتیی بکات ئەو پێوەرانە بوو. بەم بۆنەیەوە ئێمە زۆر بە کۆچی دوایی خەمناک و ناڕەحەت بووین و ئێمە لەو بڕوایەداین هەموو شوێنکەوتوان و دەروێشە دڵسۆزەکانی کە یادی دەکەنەوە، ئە نەریتە ئیسلامییە کوردییە درێژە پێبدەن، کە شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانی هەوڵی دەدا نوێنەرایەتیی بکات. ئێمە داوا لەوان دەکەین باشتر هاوکاریی تێکۆشانی یەکگرتووانەى گەلی کورد بدەن. بۆ ئەو مرۆڤانەمان کە خاوەنی باوەڕ و پاکین هەتا هەتایی لە خاکی کوردستاندا ئارام بن، ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئێوە پشتیوانییەکی بەهێزی ماددی و مەعنەوی تێکۆشانی ژیان و وڵاتی ئازاد دەکەن. ئێمە هیوادارین ئێوە ئەو ئەرکە ئایینی و نەتەوەییەی خۆتان لە چوارچێوەى دڵسۆزری بۆ یادی زانایان و باوەڕەکەى خۆتان زۆر زیاتر جێبەجێ بکەن. ئێمە دەزانین، کە ئەو داوا و چاوەڕوانییە لە هەمان کات دا خواستی خوالێخۆشبووشە. بەم بۆنەیەوە ئێمە جارێکیتر یادی خوالێخۆشبووی ئازیز شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانی دەکەینەوە و هیوادارین، کە جیگای بەهەشت بێت. سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکەى و شوێنکەوتوانی رێگای قادری دەکەین".
ژ.ت