کەرکوک: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو شەهیدێک و ۹ برینداری لێکەوتەوە

لە گەڕەکی حەی خەزرای شاری کەرکوک ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک شەهید بوو و ۹ی دیکەش بریندار بوون.

 

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی حەی خەزرائی شاری کەرکوک، ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک پێشانگاکانی ماشێنی شارەکە تەقیەوە و بەو هۆیەوە هاوڵاتیەک شەهیدبووە و ۹ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون. زانرا بریندارەکان بۆ چارەسەری گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی شارەکە.

تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە. بەڵام بەو پێیەی ماوەیەک چەتەکانی داعش لە کەرکوک و دەوروبەری چالاک بوونەتەوە و چەندین کردەی تەرۆرستیان ئەنجام داوە، پێ دەچێت ئەم تەقیەنەوەیەش کاری ئەوان بێت.

هـ.هـ