کەمپینی دژی داگیرکەری: تا ئێستا ١٥ هەزار ئیمزا کۆکراونەتەوە

گەنجانی باشووری کوردستان ١٠ ڕۆژە بە ئامانجی دەرکردنی سەربازانی تورک لە باشوور و عێراق، ئیمزا کۆدەکەنەوە. گەنجان لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ١٥ هەزار ئیمزایان کۆکردووەتەوە.

ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز لە ٣٠ حوزەیراندا لە قەندیل بە دروشمی ؛بۆ کوردستانێکی ئازاد و یەکگرتووە، فاشیزم و داگیرکەری بڕووخێنە' هەنگاوی سەفەربەری حەفتانینیان ڕاگەیاند.

لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بڕووخێ' دا بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ٥ی تەموز لە سەرانسەری باشووری کوردستان بۆ دەرکردنی سوپای تورک لەسەر خاکی باشوور و عێراق کەمپینی ئیمزاکۆکردنەوە ڕاگەیەنرا.

ئەندامانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز ١٠ ڕۆژن لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی خۆپاراستن ماڵ بە ماڵ، کۆڵان بە کۆڵان، دوکان بە دوکان، ناوچە و بە ناوچە و شار بە شار دەگەڕێن و ئیمزا کۆدەکەنەوە. گەنجان لە کاتی ئیمزا کۆکردنەوەدا بۆ گەل لەبارەی مەترسیەکانی داگیرکەری تورک و مەترسیەکانیس سەر باشووری کوردستان قسە دەکەن.

گەلی باشووریش پێشوازیەکی گەرم لە گەنجان دەکەن و لە هەندێک ناوچە گەلیش بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا هاوکاری گەنجان دەکات و دەستخۆشیان لێدەکەن و بە کارێکی پیرۆزی لەقەڵەمدەدەن.

گەنجان ١٠ ڕۆژە لە سەرانسەری ناوچە و شارەکانی باشووری کوردستان دەستیان بە ئیمزا کۆکردنەوە کردووە و تا ئێستا ١٥ هەزات ئیمزاتان کۆکردووەتەوە.

ئەو شوێنانەی کە کەمپینەکە تێیایاندا بەردەوامە:

سلێمانی

گەنجان تا ئێستا لە بازیان، باینجان، تەکیە، قەڕەداغ، شارباژێر، سیتەک، کونەماسی و لە ناوەندی سلێمانی لە بازار و پارکەکان ئیمزایان کۆکردووەتەو.

لە سلێمانی مامۆستاکانی زانکۆ، پەرلەمانتارانی پێشوو و نوێی حکومەتی هەرێم پشتگیریان لە کەمپینەکە کردووە.

زۆر پارتی سیاسیش پشتگیری خۆیان بۆ کەمپینەکە دەربڕیەوە.

لە کونەماسی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هێرشی ئاسمانی ئەندامانی خانەوادەیەکی بریندار کرد، گەل پشتگیری لە کەمپینەکە کرد.

دەڤەری ڕاپەرین

لە چوارقوڕنە، حاجیئاوا، قادرئاوا، ژاراوا، سەنگەسەر، قەڵادزێ و ڕانیە خەباتی کەمپینەکە  بەردەوامە. دەڤەڕی ڕاپەرین، پێشمەرگە دێرینەکان پشتگیریان لە کەمپینەکە کرد. گەنجان لەناو بازاری ڕانیە ستاندیان دانا.

دەڤەری گەرمیان

لە کفری، کەلار و دووزخورماتوو کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا دەستیپێکردووە. لە دووزخورماتوو گەلی عەرەب و تورکمانیش پشتگیری کەمپینەکەیان کرد.

کەرکوک

لە کەرکوک لەگەڵ ئەوەی بەهۆی مەترسی کۆرۆناوە قەدەغە راگەیەنراوە، گەنجانی کەرکوک ماڵ بە ماڵ، دوکان بە دوکان دەگەڕێن و بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر خاکی باشووری کوردستان ئیمزا کۆدەنەوە و گەنجان لە ڕەحیم ئاوا ستاندیان دانا.

چەمچەماڵ

ژنانی گەنج و گەنجانی چەمچەماڵ بە ڕاگەیەنراوێک بەشداریان لە کەمپینەکەدا کرد و لەو چوارچێوەیەدا گەنجان لە پارک، گوند، ماڵ و دوکانەکان دەستیان بە کۆکردنەوەی ئیمزا کرد.

دەڤەری شارەزوور

لە هەلەبجەم سەیدسادق، هەورامان و دەربەندیخان خەباتی ئیمزاکۆکردنەوە لە لایەن گەنجانەوە بەردەوامە. لە گوند، کارگە و سەیرانگاکان ئیمزا کۆدەکرێتەوە.

قەندیل

لە گوندەکانی بناری قەندیک لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی بناری قەندیلی گەنجانی وڵاتپاریزەوە دەست بە کەمپینەکە کراوە.

خەباتی ئیمزاکۆکردنەوە لە هەموو جێگایەک بڵاوبووەتەوە بەردەوامە. گەنجان لە سەر Change.org دەستیان بە کەمپینەکە کرد.

لینکی ئیمزاکردن لە خوارەوەیە...

ف.ق