کەنەکە جەژنی چوارشەممەی سورلە ئیزەدییەکان پیرۆزدەکات

کەنەکە جەژنی چوارشەممەی سور-ی پیرۆزکرد ووتی،" هیوای ئێمە ئەوەیە کە ئەم جەژنە بە پێی واتا، بەها وپیرۆزی مێژوویی،کاریگەری خۆی لە سەر دین و کۆمەڵگە دابنێت و ببێتە هەوێنی ئاشتەوایێکی سەقامگیر لە نێو کۆمەڵگە وگەڵاندا.

 ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بە بۆنەی جەژنی چوارشەممەی سور-ی کۆمەڵگەی ئیزەدییەکان  بەیاننامێکی بڵاوکردوەوە وئەم جەژنەی لە کۆمەڵگەی ئیزەدییەکان، گەلی کورد و تەواوی گەلانی کوردستان وهەرێمەکە پیرۆز کرد.

کەنەکە دەستنیشانی کرد کە هیوای ئێمە ئەوەیە کە ئەم جەژنە بە پێی واتا، بەها وپیرۆزی مێژوویی،کاریگەری خۆی لە سەر دین و کۆمەڵگە دابنێت و ببێتە هەوێنی ئاشتەوایێکی سەقامگیر لە نێو کۆمەڵگە وگەڵاندا.

" دەبێت هەموو هێزو گەلی ئێمە خاوەنداریەتی لە کۆمەڵگەی ئیزەدییەکان بکەن"

کەنەکە ئەوەی وەبیر هێنایەوە، لە کاتێکدا جەژنی چوارشەممەی سور پیرۆزدەکرێت، دوژمنانی کوردستان دیسان دەستیان کردووەتە هێرش کردن بۆسەر گەلی کورد و وتی: یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو هێرشانە باوەڕمەندانی ئیزەدین، لە هێرشی سەر عەفرین کۆمەڵگەی ئیزەدیی زەرەرمەند بوون و خەساری گەورەی وەبەر کەوت. سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکان کە کەوتنە ناو خاکی عەفرین هەمان بیرکردنەوەی داعشن.کردەوەکانیان وەک داعشە. دۆخی شەنگالیش بەتەواوی ڕوون نەبووەتەوە و مەترسی لەسەرچارەنوسی ئیزەدییەکان هەیە.

بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی ئیزەدییەکان پێویستە هەمووهێز وگەلی ئێمە ئاگادار بن وخاوەنداریەتی لە کۆمەڵگەی ئیزەدییەکان دەرکەون.

لە دژی دوژمنی دڕندە، یەکیەتی نەتەوەیی"

کەنەکە ئەوەی وەبیر هێنایەوە کە گەلی کورد و هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕن و بەم جۆرە درێژەی دا: لە باکووری کوردستان لە هەمبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربەرخۆدانیێکی بێ وێنە دەکرێت. لە ڕۆژئاوا شۆڕشی گەل هەیە، هەروەها لە ڕۆژئاوا وباشوور شەڕێگی مەزن هەیە.دوژمنانی گەلی کورد،هاوکات دوژمنی کۆمەڵگەی جودا و گەڵانی هەرێمەکەن.

دوژمن لەناودەچێت، ڕوخاندن، وێرانی، ژینۆسایدی جەستەیی و کلتوری سنوور ناناسێت، ولە هەمانکاتدا گەلان، کۆمەڵگە لە یەک جودا ناکاتەوە، هەربۆیە گەلی کورد وگەلانی پێکەوە خاوەنی هەربیر وباوەڕێک بن، دەبێت بە بەرپرسیارەتییەوە  بجوڵێنەوە.دەبێت لەدژی دوژمنی داگیرکەر، لە ناو یەکیەتیێکی دڵسۆزانەدا بجوڵێنەوە. لەگەل یەک بۆ ژیانێکی سەربەرزانە و بەپێی بەها واتادارو پێرۆزەکان هەنگاو هەڵنێن.

 کەنەکە وتی: ئازادی و بەختەوەری پیرۆزکردنی جەژنی ئێمە بە سەرکەوتنی ئێمە گرێدراوە. واتای جەژنی چوارشەممەی سور بەرپرسیاری وباوەڕی لە ئێمە دەوێت.

کەنەکە لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا، جەژنی چوارشەممەی سور-ی لە کۆمەڵگەی ئیزەدییەکان، گەلی کورد وتەواوی گەلانی هەرێمەکە پیرۆز کرد.