لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە-دا هاتووە: جەژنی چوارشەمە سووری ئێزیدی واتای ئاینی و مێژووی هەیە، ئاینی ئێزیدی یەکێک لە ئاینە کۆنەکانی کوردستانە، چوارشەمە سووریش تایبەتمەندی ئاینی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی خۆی هەیە.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جەژنی چوارشەمە سوور لە کۆمەڵگەی ئێزیدی و گەلی کورد و هەموو گەلانی کوردستان ناوچەکە پیرۆز دەکات و دەڵێت: هیواخوازین کە جەژن بەپێی واتا و بەهاو پیرۆزییە کۆمەڵایەتی و ئاینی و مێژووییەکانی خۆی، کاریگەریی پۆزەتیڤی لەسەر کۆمەڵگە هەبێت و ببێتە بنکەو مایەی ئاشتی و پێکەوەژیانی تەواوی گەلان.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەمساڵ ئەم جەژنە لە قۆناغێکی هەستیاردا بەسەر گەلی کوردستان و جیهاندا تێپەڕدەبێت، ئێستا دنیا لە دژی پەتای کۆرۆنا لە هەوڵداندایە، بەداخەوە ئەمساڵ خەڵکی ئێمە ناتوانن ماڵ بە ماڵ بگەڕێن و پێکەوە ئەم جەژنە پیرۆز بکەن. ئەم قۆناغە بۆ گەلانی جیهان چارەنووسسازە، بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەم جەژنە بە واتاکانی خۆیەوە پیرۆز دەکرێت، لەم ڕۆژە هەستیارانەدا، جەژنی چوارشەمە سوورە دەبێتە هێز و ئیرادەیەکی مەزنی تێکۆشان لە بەرامبەر نەخۆشی و بۆ دەستبەرکردنی پێکەوە ژیان بە ئاشتی و بەختەوەریی.
ف.ق