گەریلا لە سلۆپی لە دژی سەربازگەیەک چالاکی ئەنجامدا، کۆنترایەک کوژرا

گەریلاکانی هەپەگە/یەژا-ستار لە ناوچەی سلۆپیی سەر بە شرنەخ لە دژی سەربازگەیەک کە ماوەیەکی کەمە دروستکراوە، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کۆنترایەک کوژرا و ژمارەیەک سەربازیش بریندار بووون.

ناوەندی رایگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، ١٤ی نیسان کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە ناوچەی داداری سەر بە سلۆپی لە شرنەخ لە دژی سەربازگەیەکی سوپای تورک کە ماوەیەکی کەمە دروستکراوە، چالاکیەکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:" لەو چالاکیەدا کە لە دژی یەکەیەکی دوژمن کە دەچوونە ناو سەربازگەکە، ئەنجامدرا، کۆنترایەک کوژرا و ژمارەیەک سەربازیش بریندار بوون.

سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە چەندین ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، سەربازە کوژرا و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە. یەکینەکەشمان کە چالاکیەکەی ئەنجامدا، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان."

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر قەندیل و خواکورک

لە لایەکی دیکەوە هەپەگە لە بارەی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چەند زانیاریەکی بڵاو کردەوە:

"ئیوارەی رۆژی ١٤ی نیسان فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەر گوندەکانی کۆزک، بێپاڵان، تەپەی هیوا، تەپەی شێخ ناسر و گەلی زینی وەرتێی سەر بە قەندیلی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد.

فڕۆکە جەنگیەکان نیوەڕۆی هەمان رۆژ گەلی سنین و گەلی گۆشینی سەر بە هەرێمی خواکورکیان بوردومان کرد.

لەو بوردومانانەدا هێزەکانمان هیچ زیانێکیان بەرنەکەوت."

ز.ش