گەریلا گورزی قورسی لە سوپاى تورک دا
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستا لە باشووری کوردستان و لەو شاخانەدا کە سوپای تورک داگیرکردوون، چەندین چالاکییان ئەنجامدا و گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیر دا.
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستا لە باشووری کوردستان و لەو شاخانەدا کە سوپای تورک داگیرکردوون، چەندین چالاکییان ئەنجامدا و گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیر دا.
سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان بەردەوامە لە هێرشە داگیرکەرییەکانى و هێزەکانى گەریلاش بە بەرخودانێکى مێژوویى و چالاکییەکانیان لە دژی ئەو سوپا داگیرکەرە، گورزی قورسیان لێدەدەن.
بەپێى زانیارییەکان، کە لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، لە ١٩ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ٢٩ی جۆزەردان لە تەپەی خودێ لە بارزان، لە شاخی لێلکان و چیادێڵ لە سیدەکان و لە سنووری چەلێ دا، زۆربەى ئەو شوێنانە کە سوپای تورک داگیری کردبوون، کرانە ئامانجی چالاکیى هێزەکانى گەریلا.
هێزەکانى گەریلا بە هەڵمەتی سابوتاژ و چوونە سەر بنکە و بارەگاکانى سوپای تورکی داگیرکەر چەندین چالاکییان ئەنجامدا.
بە گوێرەى زانیارییەکان، چەندین سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژران و لە نزیک چەلێ-یش ئۆتۆمبێلێکى جۆری ریۆی پڕ لە سەربازدا بە تەواوی تەقێنرایەوە و هەپرون هەپرون کرا.
ر.م