گەنجان لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری بۆمبی دەنگییان تەقاند و دروشمیان لەسەر دیوارەکان نووسی

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) و تەڤگەری ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (دەگەکەهە - DGKH)، لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجام دا.

 تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) و تەڤگەری ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (دەگەکەهە - DGKH)، لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری بە بۆمبی دەنگیی چالاکیان ئەنجام دا و لەسەر دیوارەکان دروشمیان نووسی.

لە ڕاگەیاندراوی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ  و تەڤگەری ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕدا لەبارەى ئەو چالاکییانەوە هاتووە:

"لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ / ١٢ی بانەمەڕ دا یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدان ئایتەن بەچەت و شەهید زولکوف گەزەن لەسەر ڕێگای لەفکۆشای بۆ پشتگیری لە چالاکوانانی مانگرتوو چالاکییەکیان بەڕێوەبرد".

یەکینەکانمان بە فیشەکی ڕووناکردنەوە و بۆمبی دەنگی چالاکیان ئەنجام دا و لە چالاکییەکەدا دروشمیان بەرز کردەوە. دواتر یەکینەکانمان زانیارییان بەناو گەلدا بڵاوکردەوە لەبارەی قۆناغی ئێستای خەبات.

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید ئایتەن لە گەڕەکەکانی ناوچەی باغلاری ئامەد لەسەر دیوارەکان دروشمیان نووسین.

ئەو چالاکییە وەکو وەڵامێک لە دژی هێرشەکانی سەر دایکان ئەنجامدراون و لە دروشمەکاندا نووسیویانە "ئێمە تۆڵەی هێرشەکانی سەر دایکان دەکەینەوە"، "دەبێ ژنانی گەنج و گەنجانی کورد بڕژێنە شەقامەکان و تۆڵە لە فاشیزم بکەنەوە".

ر.م