٢ شەرڤانی مەلەکەپە شەهیدبوون
پارتی مارکسیست لێنێنیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە) کوردستان رایگەیاند کە شەڕڤانانیان بە ناوەکانی ئەحمەد شۆڕش و فرات نەڤال لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستدا شەهیدبوون.
پارتی مارکسیست لێنێنیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە) کوردستان رایگەیاند کە شەڕڤانانیان بە ناوەکانی ئەحمەد شۆڕش و فرات نەڤال لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستدا شەهیدبوون.
مەلەکەپە-کوردستان لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "هاوڕێ ئەحمەد شۆڕش (زەکی گوربوز) کە یەک لە پێشەنگان و فەرماندەکانی دامەزرێنەری تێکۆشانی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان و هێڵی وڵاتپارێزی سۆسیالیستە، لە هێرشی دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەردا شەهید بووە.
هاورێ ئەحمەد شۆڕش بە هەموو گیانیەوە مێژوو، ئایندە و دەمارەکانی شۆڕشی کۆمۆنیستی رۆژئاوا و کوردستانە.
هاوڕێ ئەحمەد شۆڕش کە بە هەموو وشیاری، مێشک و هێزی خۆیەوە لە دژی سەرمایەداری تێدەکۆشا، کەسێکی نەمرە. نەمری و هەبوونی ئەو پێشەنگایەتی بۆ پارتی و هاوڕیانی دەکات.
لەهەمان کاتدا یەک لە فەرماندە پێشەنگەکانی گەریلاکانی سەردەمی نوێ هاوڕێ فرات نەڤال (ئۆزگور نامۆغلو)ش شەهید بووە. هاوڕێ فرات نەڤال فەرماندەیەکی گەنج بوو کە بە هۆشمەندی ئایدۆلۆژی خۆی، تاکتیک و کەرەستەی تەکنیکی لە تێکۆشانی گەریلادا رۆڵی گێڕاوە. هەڤاڵ فرات نەڤال کە بە سادەبوون، دیسپلین و خاکەڕایی خۆی، بە ژیانی شۆڕشگێڕی و ئەخلاقی خۆیەوە ناوازەترین تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی نوێی لەخۆیدا بونیادنابوو.
بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی هەڤاڵ ئەحمەد و فرات بکەینەوە".
هـ . ب