"٤ی نیسان بەواتای ژیان و ژیانەوەی گەلان و بەتایبەتی ژیانەوەی ژنانە"

هێرش زاگڕۆس گەریلای (یەرەکە) سەبارەت بە ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی، ئەو رۆژە بە واتای ژیان و ژیانەوەی گەلان و بەتایبەتی ژیانەوەی ژنانە، دەشڵێت پێویستە بە رامانی رێبەر ئاپۆ سەرهەڵدانەکانی ئێران و رۆژهەڵات بەهێزتر بکرێن.

هێرش زاگڕۆس گەریلای یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) سەبارەت بە ٤ی نیسان رۆکی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی، "سەرەتا ٧٤مین ساڵی لە دایک بوونی پێکهێنەری ژیان، لە رێبەر ئاپۆ و هەموو ماڵباتی شەهیدان و هەموو مرۆڤی ئازادی خواز و بە تایبەت دایە عۆوەیش دایکی رێبەر ئاپۆ ئەو رۆژە پیرۆز دەکەم".

وتیشی: رۆژی ٤ی نیسان رۆژێکە کە گەردوون سڕی حقیقەتی خۆی بێ سنور لە گەڵ ئەو لە دایک بوونە دا شاردوەتەوە، لە بەر ئەوەی کە مرۆڤایی لە ئەو رۆژە دا مەعنەویاتێکی زۆر گەورە لە بەر دەکات و ناسنامەی خۆی لە ئەو رۆژە دا پێناسە دەکات. رێبەر ئاپۆ بە ئەو هەمووە نرخانە رۆڵی پێشەنگی گرت و بوو بە رێبەری گەلانی بندەست و بوو بە هیوا و باوەری بۆ مرۆڤایی. لە راستیە ئەو لە دایک بوونە بوو بە واتای ژیان و ژیانەوەی گەلان، بە تایبەت ژیانەوەی ژنان. لە بەر ئەوەی کە رێبە ئاپۆ پێناسەی حەقیقەت و ئازادی کۆمەڵگا لە ئازادی و حەقیقەتی ژن دا دەبینێت و لە کەسایەتی ژن دا  پێشەنگی بۆ ئەو کۆمەڵگا دەکات.

 گەریلا هێرش لە بەردەوامی وتەکانی خۆی دا وەها نرخاند: پەیامێک و لە ٤ی نیسان دا بۆ ئێمە و بۆهەموو گەلانی ئازادی خواز دەرکەوت بە تایبەت ئەو مرۆڤانەی کە ئەمرۆ بیر و رامانی رێبەر ئاپۆیان ناسیوە، پیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان و ئازادیە، لە پێناوی لێگەرینی حەقیقەتێ کە لە ئەو لە دایک بوونەوەدا هەیە رێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتای تەمەنی منداڵی خۆی دا تا بە رۆژی ئەمرۆ لە بەرامبەر کۆیلەتی، بندەستی و زڵم و زۆرێکە لە ناو ماڵبات یا دەروەی ماڵبات دەیبینی سەری راکرد و بێدەنگ نەدەما، ئەو تێکۆشانە بۆ هەموو کەس روونە و بۆ خۆی گەورەترین پیامێکە کە دەتوانین چاوی لێ بکەین.

ئەمرۆ دەبینین تێکۆشانێکی زۆر گەورە لە ئاستی دونیا دا هەیە کە هەموو گەلانی ئازادی خواز بە حەز کردنێکی زۆر گەورە پێشوازی لە ئەو فکرە دەکەن.نمونەی بەر بە چاو لە نەورۆزی نەمساڵ دا بانگەوازێەکە گەل لە هەرچوارپارچەی کوردستان دیانکرد تێگەیشتنێک لە فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیان نیشان دەدا بە تایبەت بە پێشەنگی ئەو دایکانەی کە لە سەر حەقیقەتی رێبەر ئاپۆ هەستیان دەربری و وەها رۆحی تێکۆشانیان گەورەتر دەکرد. حەقیقەتێکە لە ئەو لە دایک بوونە دا شاراوەیە وەکوو لە دایک بوونی ئەو ئینسانە مەزنانەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە سەر رێبازی حەقیقەت تێکۆشانیان کرد و رێبەر ئاپۆیش بە تێگەیشتن لە ژیان، شەرێکی گەورەی دەستپێکرد کە تا رۆژی ئەمرۆ گەورەتر دەبێت و لە بەرامبەری دەسەڵات‌داران نمونەی بەربەچاوە.

پێویستە شێوازی پەروەردەکردنی منداڵان لە وڵاتی ئێمە دا وەکی کاریگەری دایە عۆوەیش بێت لە سەر رێبەر ئاپۆ کە باوەری و ئیرادەیەی دەدایە و رێبەرتی هان دەدا کە لە سەر پێی خۆی بوەستێت و تۆڵە سێنەی ژیانی خۆی بێت ئەوە گەورەترین شەر بوو. کە ئەمرۆ بوو بە لێگەرینێکی گەورە بۆ ئازادی،

هێرش زاگڕۆس لە بەردەوامی وەتەکانی دا وەهای گوت:" ئەو سەرهەڵدانەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەیبینین لێگەرینی ئازادی مرۆڤەکان ئەوەی کە چەند مانگە تێپەر دەبێت بەڵام گەل هەنگاوی بەرەو پاش نەهێناوە. ئەوە نیشان دەدات کە ئەوخەڵکە چاویان لە تێکۆشانێکە رێبەر ئاپۆ لە پێناوی ئازادی کردووە و دەیکات، دەکەن. پێویستە ئەو شەرە رۆژ بە رۆژ مەزن‌تر ببێت و لە ئاستی دونیا دا هەر کەس لە بەرامبەری داگیرکەران بە شێوەیەکی زۆر بە هێز بەردەوام بێت. ئەوەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەیە جێگەی هیوایە.

گەریلا هێرش زاگڕۆس لە کۆتایی وتەکانی دا وەکوو بانگەوازی بەم جۆرە دوا:" بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ئەو گەلانی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە تایبەت ئەو مرۆڤانەی کە  لە ئەو سەرهەڵدانانە دا جێگای خۆیان گرتەوە و  دەگرن و تێکۆشانێکی زۆر گەورە لە بەرامبەری دەسەڵات داری ئێران دەکەن، پێویستە بە زانا بوون و تێگەیشتنێکی باشتر بە بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ ئەو سەرهەڵدانانە بەهێزتر بکەن و بتوانن بە هیوایەکی زۆر گەورەوە لە سەر هەدف وئامانجی خوێنی هەزارن شەهیدان کە لە پێناوی ئازادی رژیا هەر بچێت گەشتر بکەن و بتوانن ئەو فکرە لە هەموو دونیا دا پەرە پێبدن لە کۆتایی دا جارێکی تر ٤ی نیسان رۆژی لە دایک بوونی رێبەر ئاپۆ لە رێبەر ئاپۆ و ماڵباتی شەهیدان و گەلی وڵات پارێز پیرۆز دەکەین و لە ئەو باەوەریە داین کە بە گەیشتنە ئەنجامی فکری رێبەر ئاپۆ رۆژێک هەموو ئەو دایکانە کەیف خؤش ببن بە ئەو تێکۆشانەی کە ئەمرۆ دەکریت و تەنانەت بۆ خۆیان منداڵی خۆیان پێشکەشی شۆرش و تێکۆشانێکە لە بەرامبەری دەسەڵات داری دەکریت بکەن".

هـ . ب