'٤ی نیسان هەڵاتنی خۆری هیوایە'

گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە بە بۆنەی چواری نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەیان کرد و وتیان، "٤ی نیسان رۆژی سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەیە".

لە گەریلاکانی یەژەستار بێریتان حەقی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی وەک لەدایکبوونی هەموو گەلان، بەتایبەتیش رۆژی لەدایکبوونی ژنان پێناسە کرد و بەو وتانە ئاماژەی بە رۆڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئازادی ژنان کرد: "رێبەرمان بۆ ژنان بووە چاو و گوێ. لە سایەی رێبەرایەتیمان ئەو کۆیلایەتیەی هەزاران ساڵە بەسەر ئێمەدا دەسەپێندرێت درکی پێکرد و هەوڵیدا لەوە رزگار ببین. ئەو رێگەیەی کە رێبەرایەتی خستوویەتیە بەردەممان، تێکۆشان لە دژی کۆیلایەتی و دواکەوتووییە کە بەسەر ژناندا دەسەپێندرێت".

گەریلا بێریتان بە بیری هێنایەوە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدیلگیراوە و وتی: "رێبەرمان ٢٥ ساڵە لە سیستمی گۆشەگیری ئیمراڵی بە گیانبازییەکی گەورە خۆڕاگری دەکات. سیستمی گۆشەگیری ئیمراڵی نمونەی بچووکراوەی سیستمی دەوڵەتە. وەک رێکخراوترین شێوەی دەوڵەت بەسەر رێبەرماندا دەسەپێندرێت. هەربۆیە ٤ی نیسان لەبەرامبەر هەموو جۆرە سیستمی دەوڵەتی سەرلەنوێ هەڵاتنەوەی خۆری هیوای ژنان و هەموو بڕواکانە".

'واتادارترین رۆژی لەدایکبوون'

لە گەریلاکانی هەپەگە باگەر کوردستان دەستنیشانی کرد کە لەگەڵ رۆژبوونی رێبەری گەلی کورد هەم مێژوو هەمیش زمانی گەلی کورد سەرلەنوێ سەوز بوون و رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی وەک واتادارترین رۆژی لەدایکبوون پێناسە کرد.

لە گەریلاکانی یەژاستار زیلان ئایدنیش سەبارەت بە رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەم جۆرە دوا: "٤ی نیسان رۆژی سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەیە. رۆژی لەدایکبوونی ژنان، گەلانە. ئێمە ئەو رۆژە بە جۆش و خرۆش و دڵخۆشی گەورەوە پێشوازی دەکەین. مایەی رەخنەی جدییە بۆ ئێمە کە رێبەرمان لە وەها رۆژێکدا لەناو ئێمەدا نییە. رێبەرمان ٢٥ ساڵە لە ناو هەلومەرج زۆر دژواردا لەسیستمی گۆشەگیری ئیمراڵی راگیراوە. ئێمە گەریلاکانی یەژاستار پێداگر و بە بڕیارین کە رێبەرمان لە رووی جەستەییەوە ئازاد بکەین. لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەرخودانێکی گەورە هەیە. ئێمە لەم سەدەیەدا گوڕ بە تێکۆشانمان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئازادی دەدەین".

'ریشەمان لە چیایە'

لە گەریلاکانی یەژا ستار ئەیلەم جودی دەستنیشانی کرد کە ئەوان لە چیا لە دژی کۆلۆنیالیزم، تاڵان و فاشیزم شەڕ دەکەن و وتی، "رۆژی لەدایکبوونی رێبەرمان ورەمان پێدەبەخشێت، چەقی هێزی ئێمەیە. لە بەرامبەر کردەوە نامرۆڤانەکانی فاشیزم و کۆلۆنیالیزم ئێمە لەپێناو مرۆڤایەتیدا خۆڕاگری دەکەین، لەپێناو رزگارکردنی شکۆی مرۆڤایەتیدا دەجەنگین. ژنان لە رێبەرایەتیەوە فێری بەرخودان بوون. ئامانج ئافراندنی جیهانێکی پڕ هیوا و ژیان بۆ هەموو گەلانە. هزری رێبەرایەتی ئازادە. رێبەرایەتی هیوای ئێمەی گەورە کرد. رێبەرمان دەڵێت، ریشەمان لە چیایە. ئێمەش بەرخودان لە چیا زۆر بە واتا دەبینین. ئێمە لە سەر رێبازی رێبەرمانین و ئەم رۆژە بە تایبەتی لە منداڵان پیرۆز دەکەین".

لە گەریلاکانی یەژاستار بەربانگ شەڤالیش باسی لەوەکرد کە ئەوان ئیرادە و هێزی بەرخودانی خۆیان لە رێبەری گەلی کرد عەبدوڵا ئۆجالان وەردەگرن و وتی، "رێگەی سەرکەوتن قەبوڵکردنی هزری رێبەرایەتیە. بڕیارداری ئێمە ئەوەیە کە ئەمساڵ بکەینە ساڵی سەرکەوتن".

هـ . ب