گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە و داواکارییەکانی بنەماڵە و پاڕێزەرانی بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار رەتدەکرێنەوە. هاووڵاتیان لە جۆلەمێرگ وێڕای ئەوەی ناڕەزایەتیان بەرامبەر بەو گۆشەگیرییە دژوارەی سەر عەبدوڵا ئۆجالان نیشاندا، لە هەمان کاتدا بۆ بەشداری لە رێپێوانی ئازادی کە ١٨ی ئەم مانگە لە گەملیک و لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساز دەکرێت بانگەوازیان راگەیاند.
مەتین دەمیرەل رایگەیاند، کە بە دڵنیاییەوە ئەوان گۆشەگیریی لە سەر عەبدوڵا ئۆجالان قەبوڵ ناکەن و وتی، "گۆشەگیری کردەوە و پێشێلکارییەکی نامرۆڤانەیە. دەمیرەڵ ئەوەی خستەڕوو کە گەلی کورد دەبێت لە دژی گۆشەگیری بێدەنگ نەبێت و بەم جۆرە دوا: "بۆ شکاندنی گۆشەگیری دەبێت هەموو پێکەوە بوەستینەوە. هەموو گەلی کورد دەبێت ١٨ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر لە گەملیک بن. دەبێت هەمووان بەشداری لە 'رێپێوانی ئازادی' بکەن کە لە گەملیک بەڕێوەدەچێت. لەبەر ئەوەی گۆشەگیری سەر رێبەرایەتی قەبوڵ ناکەن".
'١٨ی تشرینی دووەم دەبێت گەلی کورد هەڵسێتە سەرپێ'
محەمەد ئەمین ئوڵوتاشیش باسی کەوەکرد، کە گۆشەگیری تاوانە دژی مرۆڤایەتی و بەم جۆرە بەردەوام بوو، "گۆشەگیری مایەی قەبوڵکردن نییە، نابێت مرۆڤ بخرێتە ژێر گۆشەگیرییەوە. بۆ شکاندنی گۆشەگیری لەسەر رێبەرایەتی دەبێت هەموو گەلی کورد، هەموو تاک، بنەماڵەکان، پارێزەران، سیاسەتمەداران، رێکخستنە مەدەنییەکان و هەموان کۆببنەوە. رێبەرایەتی دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. تورک و کورد دەبێت ئەوەیان لەبەر چاو بێت و بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری پێکەوە هەنگاو بنێن. ئێمە گۆشەگیری قەبوڵ ناکەین. ١٨ی تشرینی دووەم دەبێت گەلی کورد هەڵسنە سەرپێ و پێکەوە رووبکەنە ئیمراڵی. دەبێت بە یەک دەنگ دروشمی 'گۆشەگیری قەبوڵ ناکەین' بڵێنەوە.
خانم سەزەنیش رایگەیاند کە ئەوان گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان قەبوڵ ناکەن و وتی، "بە ملیۆنان کورد دەیانەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. ئێمەی کورد هەرگیز سەر دانانەوێنین. سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت و رێبەرمان ئازاد دەکرێت. نەک هەر کورد، هەموو گەلانی چەوساوەی جیهان دەیانەوێت رێبەرمان ئازاد بکرێت. ستەمێکی گەورە لەسەر هەموو گەلی کورد هەیە. ئێمە ئەو ستەمە قەبوڵ ناکەین. کێ چی دەکات با بیکات، لەگەلی کورد گەورەتر نییە. گەلی کورد هەمیشە بوونی دەبێت. بۆ رێپێوانی گەملیک دەبێت هەموان بکەونە ئامادەباشیەوە. با هەموو جیهان لە رێگەی ئەو رێپێوانەوە دەنگی ئێمە ببیستن، دەبێت رێبەرمان و هەموو زیندانیانی سیاسی دیکە ئازاد بکرێن".
'ئەوانەی خوازیاری ئاشتی نین، گۆشەگیری بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا دەسەپێنن'
مەسعودە ئاگرتاشیش داوای کرد هەموان رۆژی ١٨ی تشرینی دووەم بەشداری لە رێپێوانی گەملیک بکەن و وتی، "منیش دەمەوێت بەشداری لەو رێپێوانەدا بکەم. ئێمە ئاشتیمان دەوێت، بەڵام ئەوان ئاشتیان ناوێت، هەربۆیە گۆشەگیری دەسەپێنن".
محەمەد دەمیریش باسی لەوەکرد کە گۆشەگیری ستەم و نادادپەروەریە و ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت هیچ مرۆڤێک گۆشەگیری قەبوڵ نەکات.
هـ . ب