بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانەکانی نەرۆزدان
پیرۆزباییەکانی نەورۆز بە بەشداری هەزاران کەس لە چەندین شار بەردەوامە. لە ناوچەی هەرێمی سەرحەد لە ١٤ ناوەند ئاگریی نەورۆز هەڵکرا.
پیرۆزباییەکانی نەورۆز بە بەشداری هەزاران کەس لە چەندین شار بەردەوامە. لە ناوچەی هەرێمی سەرحەد لە ١٤ ناوەند ئاگریی نەورۆز هەڵکرا.
ئاگر/پانۆس
لە ناوچەی پانۆسی ئاگری پیرۆزبایکردنی جەژنی نەورۆز لە ناوەندی چاند ئەنجامدرا. گۆڕەپانەکە بە ئاڵای دەم پارتی ڕازێنرابووەوە. پیرۆزباییەکە بە گۆرانی و ئاهەنگگێڕان دەستیپێکرد. دروشمی 'بژی بەرخۆدانی زیندانیان' وترایەوە.
لە ئاهەنگەکەدا بەربژێری هاوشارەوانی دەم پارتی ناوچەی پانۆس ڕۆژبین کارتال قسەیکرد و وتی: "ئێمە ڕۆڵەی تێکۆشانەکانی کاوەی شۆڕشگێڕین لە دژی زوحاک. لە دژی خیانەت وەک راهشانانین، وەک سەمایان جەستەمان دەکەینە قەڵغان. بەم ئیرادەیەوە ئامادەین بۆ خزمەتی گەلەکەمان."
موش/ملازگر
وێڕای نا لەباری کەش و هەوا، بە سەدان کەس لە گۆڕەپانی قەسابانی ملازگری موش بەشداری پیرۆزبایکردنەکانی نەورۆز بوون و ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد. سەرۆک فراکسۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی بەشداری پیرۆزبایکردنەکە بوو. پیرزبایکردنە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستپێکرد. لە ئاهەنگەکەدا پانکارتی "بە ڕیگەی رەوشەنان نەورۆز پیرۆز دەکەین" و "نەورزمان بە هێز" بەرزکرابوونەوە.
هاسەرۆکی دەم پارتی ناوچەکە کەمال ئۆزەل لە پیرۆزبایەکەدا سوپاسی گەلی کرد و نەورۆزی پیرۆزکرد.
بەربژێری هاشەرەوانی ئەحمەد کەنان تورکەر وتی: "لە قۆناغێکی مێژوویدا بە جۆش خرۆشەوە نەورۆزمان پیرۆز دەکەین. با نەورۆز ببێتە ئامرازی ئاشتی، ئازادی و چارەسەرکردنی پرسەکانی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیکی."
کۆپ
پیرزبایکردنی نەورۆزی ناوچەی کۆپی موش بە بەشداری هەزاران کەس پیرۆزکرا. پیرۆزباییەکە لە تێرمیناڵی کۆپ ئەنجامدرا. لە ئاهەنگەکەدا خەڵکی ناچەکە بە جل و بەرگی کورد ڕۆشتنە گۆڕەپانی نەورۆز و ئاگری نەورۆزیان کردەوە. لە پیرۆزکردنەکەدا دروشەمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بە بەرخۆدان سەردەکەوین' و 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرزکرانەوە.
لە ئاهەنگەکەدا بەربژێرەکانی دەم پارتی نەورۆزیان پیرۆزکرد.
دواتر پەرلەمانتاری دەم پارتی سومەیە بۆز قسەیکرد و وتی: "بەڕێز ئۆجالان لە گۆشەگیریدایە و ڕێگەی قسەکردنی لێ گیراوە، بۆ؟ چونکە هەر قسەیەکی بەڕێز ئۆجالان چەندین کێشە بۆ ئەم دەسەڵاتە دروست دەکات و سەرەوژێری دەکات. بۆیە لە دەنگی دەترسن. گۆشەگیری لە ئیمراڵی دەستپێکرد و لە تەواوی وڵاتدا بڵاوبووەوەتەوە. جارێکیتر داوای ئازادی بۆ بەڕێز ئۆجالان دەکەین و دەڵێن کۆتای بە ئەشکەنجەی سەر زیندانیان بهێنن."
سێرت/دحە
لە گۆڕەپانی کانی مەرگی لە ناوچەی دحەی سێرت بە دروشمی 'ڕاپەرە کاتی ئازادی و سەرکەتنە' نەورۆز پیرکرا.
بالکەسیر
ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دەیموکراسی گەلان (دەم پارتی)ی بالکەسری بە دروشمی "ڕاپەرە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" لە گۆڕەپانی دەڤە گورەشی ناوچەی بورهانیە، بە بەشداری ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی ساروهان ئۆلوچ و بەشداربوونی هەزاران کەس بە جل و بەرگی تایبەتیەوە نەورۆز پیرۆزکرا.
لە پیرۆزبایکردنەکەدا ئاڵای دەم پارتی هەڵکرابوو. نەورۆز بە قسەکانی ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی ساروهان ئۆلوچ قسەیکرد و باسی لە گرنگی نەورۆز و هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادارکرد.
دواتر بە گێڕانی ئاهەنگی نەورۆز، پیرۆزبایکردنەکە بە کۆتاهات.