ڕێپێوانی سلۆپی: نازم و جیهان شکۆمانن و لە تێکۆشانی ڕەوا بەردەوام دەبین
ڕێگریکردن لەو شاندەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی نازم داشتان و جیهان بیلگین چووبوونە دەروازەی خابور، بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.
ڕێگریکردن لەو شاندەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی نازم داشتان و جیهان بیلگین چووبوونە دەروازەی خابور، بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.
پەرلەمانتاری مێردینی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کاموران تانهان، ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (دەفەگە)، کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) و بنەماڵەی شەهیدان لە نێو شاندەکەدا لە ناوچەی سلۆپیی شەرناخی کۆبوونەوە و بە شێوەیەکی جەماوەری ڕێپێوانیان کرد.
جەماوەری گەل بە پانکارت بە نوسینی "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" بە دروشمی "نازم، جیهان شکۆمەندیمانن" و "شەهید نامرن" لە شەقامی هونەر تاوەکو بینای دەم پارتی ڕێپێوانیان کرد.
هاوسەرۆکی دەفەگە سەلمان چیچەک لە دوای ڕێپێوانەکە ڕاگەیانداراوێکی خوێندوە و ئاماژەی بەوەکرد کە ڕادەست نەکردنی تەرمەکان نیشانەی نا مرۆڤانەیە و لە دژی کوردان یاسای نا مرۆڤانە بەڕێوەدەبرێت.
پەرلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانهان ئاماژەی بەوەکرد کە ڕادەست نەکردنی تەرمەکان نە لە ئاین، باوەڕیی، یاساشدا جێگەی نابێتەوە گوتی: "ئەگەر ئێوە یاساکانتان جێبەجێ ناکەن، ئیتر دەوڵەتەکان سودی چیە؟ لە خابور ٣ ڕۆژە دەوڵەتمان نەبینووە، دەیانوت سیستەمەکەمان خراپ بووە. ئەم دەوڵەتە کە ئەندامی ناتۆیە لە خابور نەبوو. ئەمە قبوڵ ناکرێت".
وتیشی: "گەلۆ ئێوە دەترسن ڕۆژنامەنووسان چیان بینووە؟، چی لە گەل دەشارنەوە؟ دەبێت حکومەت وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە (...) ئەم کارانە بە جیهان ڕادەگەیەنین. ئەگەر کە یاسا جێبەجێ بکەین سەردەکەوین. با بزانن کە لە تێکۆشانی مافدارمان پاشەکشە ناکەین".
ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "ڕاگەیاندراوی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" کۆتایی هات.