بە شێوەیەکی جەماوەری پرسەی گەریلای هەپەگە ئۆغوز چەلیک بەڕێوە چوو
پرسە و سەرەخۆشی کە بریار بوو بۆ گەریلای هەپەگە ئۆغوز چەلیک (عەگید ئاری) بەڕێوە بچێت، ڕێگری لێکرا. بەڵام بە شێوەیەکی جەماوەری لە پێش ماڵی ئۆغوز چەلیک مەراسیمی سەرەخۆشی بەڕێوە چوو.
پرسە و سەرەخۆشی کە بریار بوو بۆ گەریلای هەپەگە ئۆغوز چەلیک (عەگید ئاری) بەڕێوە بچێت، ڕێگری لێکرا. بەڵام بە شێوەیەکی جەماوەری لە پێش ماڵی ئۆغوز چەلیک مەراسیمی سەرەخۆشی بەڕێوە چوو.
تەرمی گەریلای هەپەگە ئۆغوز چەلیک (عەگید ئاری) کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە شەڕی ناوچەی قاخزمانی قەرس شەهید بوو، دوای ٦ ساڵ لە ٤ی ئادار ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. بنەماڵەی چەلیک ٣ ڕۆژ لەمەوبەر لە گۆڕستانی ئەرزروم تەرمی کوڕەکەیان وەرگرتەوە و لە ناوچەی هێنێ ئامەد بەخاکیان سپارد.
جێی ئاماژەیە بنەماڵەی چەلیک دەیانویست مەراسیمێکی پرسە بۆ هاوڵاتیانی شارەکە دابنێن. بەڵام بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەت مۆڵەتی نەدا. لە ئەنجامدا لە حەوشەی بنەماڵەی چەلیک مەراسیمی پرسەکە بەڕێوەچوو.
بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی کولتووری، یەکێتی، پشتیوانی و هاوکاریی بنەماڵەی ئەو کەسانەی رۆڵەکانیان لە لانەکەی شارستانیەتدا لەدەستداوە (مەبیا-دەر)، گەل بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی بنەماڵەی چەلیکیان کرد. هاوکات لەگەڵ نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، جەماوەرێکی زۆر لە هاوڵاتیانی ناوچەکە سەردانی بنەماڵەی گەریلای هەپەگە چەلیکیان کرد.
شایانی باسە مەراسیمەکە بە شێوەیەکەی جەماوەری لە لایەن گەل و چین و توێژەکانەوە پێشوازی لێکرا.