لە بەنداوی تشرین چالاکی " لەپێناو ڕۆژئاوا ڕابپەڕن" ئەنجامدرا

گەل لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە لە بەنداوی تشرین دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەن، دووپاتیان کردەوە تا هێرشەکان کۆتایی نەیەت، بە پێداگرییەوە درێژە بە بەرخۆدان دەدەن.

گەل لە ٨ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ـەوە، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و نیشاندانی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی چالاکی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین ئەنجام دەدەن.

چالاکییەکە لەلایەن خەڵکی دێرک و گەرکی لەگی و تەل کۆچەر و چلاغاوە بەردەوامە.

ئێشکگرانی بەنداوەکە پانکارتی "RISE UP 4 ROJAVA" (لەپێناو ڕۆژئاوا ڕابپەڕن)ـیان هەڵگرت.

چالاکوانان دووپاتیان کردەوە، بەرخۆدان مافێکی ڕەوایە و تا وەستاندنی هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن.